ناڕەزایی ئەسینا لەبەرانبەر ناردنی 'ئوروچ ڕەئیس': هەڕەشە لە ئاشتی دەکات

حکومەتی یونان ناردنی کەشتی ئوروچ رەئیس کە پشکنین بۆ نەوت و غاز دەکات بۆ دەریای ناوەڕاست شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، کە ئەو هەنگاوە یەکسەر هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە.

دەوڵەتی تورک کەشتی ئوروچ رەئیسی لەگەڵ دوو کەشتی شەڕ سەرلەنوێ بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی نارد. ڕاگەیەنرا کە کەشتیەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەم تا ٢٢ی تشرینی یەکەم لە هەرێمە ئاویەکە دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی یونان ڕاگەیەنراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و وتی، سەرلەنوێ ناردنی کەشتیەکە ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە دەخاتە مەترسیەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوو، "متمانە بە تورک نابێت و بە شێوەیەکی ئاشکرا دیالۆگ ڕەت دەکاتەوە."

وەزارەتی دەرەوەی یونان وتیشی، تورکیا لە لیبیا، دەریای ئیجە، قوبرس، سوریا، عێراق و ئێستاش لە قەرەباخ هۆکاری سەرەکی نائارامییە.

ف.ق