ناڕەزایەتی کرێکاران لە ئێران بەردەوامە

ناڕەزایەتی کرێکاران لە ئێران بەردەوامە و تائێستا چواردە کرێکاری هەفت تەپە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون، کرێکارانی کارگەی ئازەرئاو-یش بۆ دووەمین ڕۆژ بەردەوام بوون لە دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پێنەدانی مافەکانیان.

گردبوونەوە و ناڕەزایەتی کرێکارانی هەفت تەپە لە پارێزگای خوزستانی ئێران پێینایە ١٥ یەمین ڕۆژیەوە، تا ئێستاش ١٤ کرێکار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون، هاوکات کارگەی ئازەر ئاو لە تاران بۆ دووەمین ڕۆژ بەردەوام بوون لە ناڕەزایەتی دەربڕین، بەرامبەر پێنەدانی حەقدەست و پاداشتەکانیان.آ

گردبوونەوە و ناڕەزایەتی کرێکارانی ئازەر ئاو لە لە تارانی پایتەختی ئێران، کە ئەمڕۆ لە دووەمین ڕۆژدا بوو بە زەبری هێزە ئەمنییەکان و بەکارهێنانی گازی فرمێسک بڵاوەیانپێکرا.

هاوکات گردبوونەوە و ناڕەزایەتی کرێکارانی هەفت تەپە بەردەوامە و بەپێی زانیاری سەندیکای کرێکارانی هەفت تەپە، تائێستا ١٤ کرێکار لە شوێنە جیاجیاکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون کە ناوی هەشت کەسیان ئاشکرا کراوە، هەروەها لە هەفتەی ڕابردوەوە ٤٠ کرێکار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کراون، جگە لەوەش تا ئێستا ٢٥ کرێکار لە سەر کارەکانیان لابراون.

ک-ش