نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی تورکیا دەکات

لە کاتێکدا کە ناکۆکی نێوان فەڕەنسا و تورکیا زیادیان کردووە، جۆزێف بۆڕیڵ نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ٦ی تەموز سەردانی تورکیا دەکات.

پیتێر ستانۆ وتەبێژی نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەوان گفتوگۆ لەبارەی کێشەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن.

ستانۆ دەڵێت، تورکیا کاندیدی یەکێتی ئەوروپایە و ئەندامی ناتۆیە.

سەردانی بۆڕیڵ  لە ٦ی تەموزدا لە کاتێکدایە کە پەیوەندیەکانی فەڕەنسا و تورکیا بەهۆی کێشەی لیبیاوە ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینیوە.

فەڕەنسا رایگەیاندبوو، تورکیا گەمارۆی چەکی کۆنسەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ سەر لیبیا پێشێل کردووە.