هامبورگ: داگیرکەری دەوڵەتی تورکی فاشیست شەرمەزار کرا

لە شاری هامبورگی وڵاتی ئەلمانیا ژنانی کورد لەبەردەم بانکی هەرمەس کە قەرز دەدات بە تورکیا، چالاکیەکیان ئەنجام داو بانکەکەیان شەرمەزار کرد.

ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی کورد و ژنانی خاوەن هەڵوێست و دیمۆکرات، لە شاری هامبۆرگی ئەلمانیا لە دژی کۆمەڵکوژی و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک، لە بەردەم بانکی هەرمەس گردبوونەوەیەکیان ئەنجام داو بانکەکەیان شەرمەزار کرد کە قەرز دەدات بە دەوڵەتی تورک.

ژنان کە لە بەردەم بانکەکە گرد ببوونەوە ، رێگایان لە هاتوچۆی ناو بانکەکە گرت و بە دەنگی بەرز وتیان ' بەو قەرزەی ئێوە دەیدەن بە تورکیا، سوپاکەی هاوڵاتیانی مەدەنی کۆمەڵکوژ دەکات' و بەم شێوەیە ناڕەزایەتیان دەربڕی.

 

 

دوای کۆتاییهێنان بەو گردبوونەوەیە، ژنان جارێکی تر لە گۆڕەپانی ئالتۆنا کۆبوونەوەو لە وێ درێژەیان بە چالاکیەکەیان دا.

ئانژا فلاچ هاولاتی ئەلمانی لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و وتی: "بەو باجەی لە ئێمەی دەسەنن، کەسانی مەدەنی پێی کۆمەڵکوژ دەکرێن. بەم شێوەیە ئێمەش هاوکارین لەو تاوانە. وەرن با دەنگی ناڕەزایەتی لە دژی سیستمی فاشیزم بەرز بکەینەوە. ئێمە هەرچەند بێدەنگ بین، هێندە مرۆڤ دەکوژرێت."

هاوڵاتیانیش بە وتنەوەی دروشمی 'ئەردۆغان دەبێتە بەڵای سەری هەموومان' پشتیوانی چالاکیەکەیان کرد.

ز.ش