هاوسەرۆکی پژاک: ئێمە سەردەکەوین

سیامەند موعینی و زیلان ڤەژین هاوسەرۆکانی پژاک  ڕایانگەیاند کە بە هێزی ٦مین کۆنگرەکەیان، تێکۆشان بەهێزتر دەکەن و سەردەکەون.

شەشەمین کۆنگرەی پژاک لە رێکەوتی ١٠ و ١١ مارسی ٢٠٢٠، بەرامبەر ٢٠ و ٢١ رەشەممەی ١٣٩٨ هەتاوی بە دروشمی "بە بونیادنانی نەتەوەی دیمۆکراتیک بەرەو یەکێتی دیمۆکراتیکی گەلانی ئێران" لە چیاکانی کوردستان بەڕێوەچوو.

سیامەند موعینی و زیلان ڤەژین کە وەک هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران، لەبارەی کۆنگرەکە و تێکۆشانی داهاتووی خۆیان قسەیان کرد.

سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پژاک ٦مین کۆنگرەی پژاکی لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، خانەوادەی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، ئەو کەسانەی بۆ ئازادی و دیموکراسی و یەکسانی تێدەکۆشن و گەریلاکانی ئازادی پیرۆز کرد.

'کورد و گەلانی هەرێمەکە بە تەنها بە پەرسپەکتیڤی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانن ئەنجام بەدەستبهێنن'

سیامەند موعینی وتی،"کۆنگرەکەمان لە قۆناغێکی هەستیاردا ئەنجامدرا. هەم هێرشی دوژمن زۆر زیادی کردووە و هەم تێکۆشانمان لە هەموو کاتێک زیاتر خاوەن دەرفەتی سەرکەوتنە. پێویستە ئێمە ئەم دەرفەتە مێژووییە باش شیبکەینەوە و سوودی لێببینین."

سیاسەند موعینی لەبارەی دۆخی سیاسی وتی،"لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ کاتێک شەڕ کۆتایی نایەت و ئەو دیزاینەی کە لە لایەن زلهێزەکانەوە تاقیدەکرێتەوە پووچەڵ دەبنەوە. چارەسەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە پەرسپەکتیفەکانی ڕێبەر ئاپۆی نەتەوەی دیموکراتیک دەتوانرێن دەبێت. کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە پەرسپەکتیفەکانی کۆنفدیڕالیزم دەتوانن لە ژێر چنگی قڕکردن ڕزگاریان ببێت. ئەوەی دەکەوێتە سەر شانمان ئەمەیە کە پەرسپەکتیفەکانی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکەین و بڕیاری ڕاست و کاریگەری بدەین و جێبەجێیان بکەین. هیوادارین کە هەموو هاوڕێکانمان بە هەست و هەڵوێستی شۆڕشگێری بجووڵێنەوە."

'بە هەر نرخێک بێت، سەردەکەوین'

زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پژاکیش وەبیریهێنایەوە کە لەگەڵ هێرشە قوڕسەکانی ڕژێمی ئێران، ئەوان کۆنگرەکەیان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدا.

زیلان ڤەژین راشیگەیاند، کۆنگرەکەکە بەرپرسیاری گەورەی خستووەتە سەر شانی هەمووان، هیوا و بڕیاری نوی هەیە و بۆ پێکهێنانی یەکێتی و تێکۆشانی هاوبەش بانگەوازی کراوە.

زیلان ڤەژین وتی،"بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی گەلانی ئێران پێویستە ئێمە لە ڕێگەی دیموکراسی و ئازادیەوە تێکۆشانی ڕادیکالی خۆمان بەهێز بکەین."

هاوسەرۆکی پژاک ئەوەشی خستەڕوو کە بەو هێزەی لە کۆنگرەکە بەدەستیان هێناوە، ڕێکخستنەکەیان زیاتر بەرەو پێشەوە دەبەن و وتی،"بە هەر نرخێک بێت، سەردەکەوین."

ف.ق