هاوپەیمانی عەرەبی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی یەمەن قەبووڵ ناکات

هاوپەیمانی عەرەبی بە پێشەنگایەتی عەرەبستانی سەعوودی ڕاپۆرتی نێردراوی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان کە وتبووی لەیەمەن ' هەموولایەنەکان تاوانیانی شەڕیان ئەنجامداوە' قەبووڵ ناکەن.

لە شەڕوئاڵۆزییەکانی یەمەندا هاوپەیمانی عەرەبی بە پێشەنگایەتی عەرەبستانی سەعوودی پشتیوانی عەبد ڕەبێ مەنسوورهادی دەکات هاوکات ڕژیمی ئێرانیش بەهەموو هێزی خۆیەوە پشتیوانی شێعەکانی حووسی دەکات.شەڕلەساڵی ٢٠١٤ و بەسەرکەوتنی حووسییەکان دەستی پێکرد،لە ساڵی ٢٠١٥ وە دوای کەوتنی شاری سەنعای پایتەختی یەمەن، بە بەشداری کردنی هاوپەیمانی عەرەبی لەشەڕی یەمەندا قەیرانێکی گەورەی ناوچەیی دروست بوو.

لیژنەی پسپۆڕی کۆنسەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوووەکان چەند ڕۆژ پێش لەڕپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هەموولایەنەکانی شەری یەمەن تاوانی شەڕیان ئەنجامداوە.

هاوپەیمانی ئەو ڕاپۆرتە بەڕاست نازانێت کە گوایا ئەوان تاوانی شەڕیان ئەنجامداوە'

ڕاپۆرتەکە لە مانگی ئەیلوول/خەرمانان-ی ٢٠١٤ و حوزەیران/پووشپەڕی ٢٠١٨ دەگرێتەوە. لە ڕاپۆرتەکەداهاتووە کە هاوپەیمانی بە سەرپەرەستی عەرەبستانی سەعوودی شوێنە گشتییەکان، بازاروناوەندگەلی تەندروستی کردووەتە ئامانج و بەوهۆیەوە خەڵکی مەدەنی کوژراون.لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە چەکدارانی حووسی بە هاوکاری ئێران منداڵانیان بۆ شەڕ بەکارهێناوە.

هاوپەیمانی عەرەبی ئەم ڕاپۆرتە بە ڕاست نازانێت وقەبووڵی ناکات. هاوپەیمانی عەرەبی لە بەبەیاننامەیەکی فەرمییدا نوسیویەتی کە لە ڕاپۆتەکەدا ڕۆڵی ئێران لە ئاڵۆزییەکانی یەمەن بەباشی نبینراوە.

ک-ش