هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هێرشی ئاسمانیمان لەدژی حەشدی شەعبی ئەنجامنەداوە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کە ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکات ڕایگەیاند، فڕۆکەکانیان هیچ هێرشێکی سەربازیان لەدژی حەشدی شەعبی ئەنجامنەداوە.

هاوپەیمانان وتی، "فڕۆکەکانیان هێرشەکەی  بارەگای ئەللتاجی باکووری بەغدایان ئەنجامنەداوە و پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.

بەپێی ڕاگەیاندنە عێڕاقیەکان لە ناوچەی ناجی باکوری بەغداد دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیسترا و لە ئەنجامدا دوو ئۆتۆمبێل کرانە ئامانج، هەروەها ئەو سەرچاوانە ئاماژە بەوەش دەکەن لەو هێرشەدا بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج.

هاوکات ئاژنسی هەواڵی رۆیتەرس ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێڕشێکی ئاسمانی ئەمریکادا لە ناوچەی تاجی باکوری عێراق ٦ کەس کوژراون.

ف.ق