هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
سوپای تورك له زه‌وی و ئاسمانه‌وه بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا ده‌كات. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی بۆردومانی چیای ته‌ندووره‌ك-دا ٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
سوپای تورك له زه‌وی و ئاسمانه‌وه بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا ده‌كات. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی بۆردومانی چیای ته‌ندووره‌ك-دا ٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ڕۆژی ١٢ی حوزه‌یران\٢٢ی جۆزه‌ردان له‌نێوان كاتژمێر ٣ و ٦:٣٠ سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی جه‌نگی، تۆپی هاوه‌ن و ئۆبوس ناوچه‌ی كرێ سارخسوو-ی سه‌ر به چیای ته‌ندووره‌ك-ی نێوان ناوچه‌ی ئه‌به‌خ-ی وان و ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری به‌چڕی بۆمباران كرد. له‌م بۆردومانه‌دا ٤ هاوڕێمان شه‌هید بوون. زانیاریی ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه دواتر به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ڕۆژی ١٧ی حوزه‌یران\٢٧ی جۆزه‌ردان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌نێوان كاتژمێر ٢٠:٣٠ و ٢١ بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری گوندی بێپالان و ناوچه‌ی دۆڵی شه‌هیدان-ی سه‌ر به هه‌رێمی قه‌ندیل-ی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد.
ڕۆژی ١٨ی حوزه‌یران\٢٨ی جۆزه‌ردان (ئه‌مڕۆ) فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌نێوان كاتژمێر ١٠ و ١٠:٣٠ بۆردومانی ده‌وروبه‌ری گوندی تووكێی سه‌ر به هه‌رێمی قه‌ندیلیان كرد.
له‌م بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه. به‌ڵام زیانێكی زۆر به ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییانی سیڤیل گه‌یشتووه.
s.m