هه‌په‌گه‌ ناسنامەی ٤ گه‌ریلای ئاشکرا کرد كه‌ له‌ بەستا وزاگرۆس شه‌هید بوون

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای راگەیاند کە لە بەستا و زاگرۆس شەهید بوون. یەکێک لە گەریلاکان خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. هەپەگە دەستنیشانیکرد کە " بەلێن دەدەین تا خەونەکان و ئازادی گەلەکەمان مسۆگەر نەبێت، درێژە بە خەبات وتێکۆشان دەدەین."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە دەربارەی شەهیدانی بەستا و زاگرۆس راگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

بە قارەمانییەتی شەڕیان کرد و گەیشتنە کاروانی شەهیدان

"لە راگەیاندراوێکی رۆژی ١٦ی نیسانی ٢٠١٩/ ٢٧ی نەورۆز وتبومان لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ناوچەی شەهید دیانا لە هەرێمی بەستای شڕنەخ لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا دوو هەڤاڵمان شەهید بوون. لەو هێرشەدا زانیاری ناسنامەی ئەو شەهیدانەمان بەم شێوەیەن:

نازناو: بێریتان وڵات

ناو و پاشناو: حەبینە مەنسور

شوێنی لەدایکبوون: دربەسیە

ناوی دایک – باوک: رابیعە – حسێن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠١٩/ ١٨ی نەورۆز/ بەستا

نازناو: هەڤی ڤیان

ناو و پاشناو: عەزیمە ئاکدۆغان

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک – باوک: مریەم - تاهر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠١٩/ ١٨ی نەورۆز/ بەستا

 

هاوڕێ بێریتان کە لە ١٩٩٦ لە رۆژئاوای کوردستان، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبووە. هاوڕێ بێریتان بە مەبەستی ئەوەی کە لەدژی داگیرکەران بەرگری لە کوردستان بکات، بەشداری ناو ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی بووە، لەو رۆژەوەی کە بەشداری ریزەکانی گەریلای کردووە بە ویستێکی گەورەوە شانی داوەتە بەر ئەرکەکان. هاوڕێ بێریتان کە بە ئامانجەوە گەورە بوو، بەردەوام خۆی پێشخستووە و ئەرکەکانی ئەو کاتە کە کەوتونەتە سەر شانی بە باشترین شێوە جێبەجێی کردوون. هاوڕێ بێریتان کە لە بارەی ژیان و دەروبەری خۆی خاوەن بەرپرسیارییەتێکی گەورە بوو، بە هەڵوێستەکانی وایکردووە کە هەموو هاوڕێکانی خۆشیان بوێت. هاوڕێ بێریتان کە بە چالاکانە بەشداری شەڕی دژی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست بووە، تا دوا ساتەکانی ژیانی، لە بەرامبەر دوژمندا کۆڵی نەداوە و بووە بە قارەمانێکى وڵاتەکەى خۆی.

هاوڕێ هێڤی ڤیان لە 'ئەلکێ'ی شڕنەخ، لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە. هاوڕێ ڤیان زۆر بە گەنجیی تێکۆشانی ئازادی دەناسێت، لە ٢٠١٢ کاتێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەی لەسەر گەلی کورد زۆرتر دەبێت، بەشداری ناوی ریزەکانی گەریلا دەبێت. هاوڕێ ڤیان کە لەناو ریزەکانی گەریلا بە تێکۆشانێکی چالاک، لە هەموو ئەو زەمینانەی کە کاری تێدا کردووە، ئەو ئەرکانەی کە کەتوەتە سەر شانی بە بایەخەوە جێبەجێی کردووە. هاوڕێ ڤیان لە ماوەیەکی کورتدا پێشکەوت، بۆ ئەوەی بەرگری لە کوردستان بکات، لەدژی دوژمن لە هەموو زەمینەیەکدا تێکۆشانێکی گەورەی کردووە. هاوڕێ هێڤی کە لە هێڵی 'رزگاری ژن'ی رێبەرایەتی قووڵ بببووەوە، لە دژی داگیرکەران لە هەڵوێستی گیانفیدایی خۆی هیچ کاتێک دانەبەزیوە و هەتا کۆتایی بە قارەمانییەتی شەڕی کردووە و گەیشتە کاروانی شەهیدان.

ناسنامەی شەهیدانی زاگرۆس

١٤ی نیسان/ ٢٥ی نەورۆز هاوڕێمان باوەڕ سەردەشت و ڕووبار سەرهەڵدان لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەر هەرێمی زاگرۆس لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون.

ناسنامەکانی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیە:

نازناو: باوەڕ سەردەشت

ناو و پاشناو: ئیسماعیل لوتفی فەڕ

شوێنی لەدایکبوون: سەردەشت

ناوی دایک – باوک: عایشە – محەمەد ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی نیسانی ٢٠١٩/ ٢٥ی نەورۆز/ زاگرۆس

نازناو: رووبار سەرهەڵدان

ناو و پاشناو: ئالان عومەر

شوێنی لەدایکبوون: دربێسیە

ناوی دایک – باوک: سەوسەن - زاهید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی نیسانی ٢٠١٩/ ٢٥ی نەورۆز/ زاگرۆس

هەتا گەلەکەمان ئازاد دەبێت بەردەوامە

هاوڕێ باوەڕ سەردەشت ١٩٩١ لە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. هەڤاڵ باوەڕ کە لەگەل سیاسەت و گوشارەکانی داگیرکارییەکانی سەرکوردان گەورە دەبێت و لەگەڵ دوژمنیش، بە بەهاکانی خۆیەوە گەورە دەبێت، هەر بە گەنجی بەشداریی ناو ریزەکانی گەریلا دەبێت. هاوڕێمان سمایل کە لایەنی نەتەوەیی پەکەکە کە نرخی هاوبەشی تێکۆشانی چوارپارچەی کوردستانە، قبوڵ دەکات، لەسەر ئەو بنامەیە بە بوێرییەکی گەورەوە بەشداری تێکۆشان دەبێت، لە شەڕی قڕکردنی دژی کورددا، لە هەر شوێنێک بێت گرنگ نییە، بە هەموو هێزی خۆی بەشداری تێکۆشانی کردووە. هەڤاڵمان باوەڕ بە بەرپرسیارییەتیەکی گەورەوە بە هەموو ئەرکەکان دەڕوانێت و رەنجێکی گەورە ئەرکی خۆی سەرخستووە. هاوڕێ باوەڕ کە بە پەروەردە و ئەزموون بوەتە گەریلایەکی زیرەک، لە دژی دوژمن بەردەوام تێکۆشەرێکی چالاک بووە.

هەڤاڵمان روبار، لە دربەسییە لەدایک بووە و لەدژی هەموو گوشارەکانی دوژمنیش لەسەر نرخەکانی خۆی ماوە. هەر بەگەنجی لەدژی راستیی دوژمن بۆ ئازادی گەلی کورد بەشداری ریزەکانی تێکۆشان دەبێت، هەڤاڵمان روبار کە لە ماوەیەکی کورتدا لەناو ریزەکانی گەریلا، بە وزە گەنجانەکەی خۆی، لە رێگەی ئازادیدا بە قارەمانی دەڕۆیشت.

سەرەخۆشی خۆمان سەرەتا ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی هەڤاڵانمان 'بێریتان، هێڤی، باوەڕ و روبار' دەکەین، کە لە بەستا و زاگرۆس شەهید بوون، سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێز دەکەین، بەڵێن دەدەین تا خەونەکەیان بۆ ئازادی گەلەکەمان دەهێنینەدی، لە تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەبین".

ک-ش