هه‌په‌گه: ٧ سه‌رباز و كۆنترا-ی سوپای توركیا كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: له چه‌لێ، ئامه‌د و به‌دلیس ٥ سه‌رباز و له دێرسم ٢ كۆنترای توركیا كوژراون. هه‌روه‌ها له پاسوور ٣ گه‌ریلای هه‌په‌گه شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: له چه‌لێ، ئامه‌د و به‌دلیس ٥ سه‌رباز و له دێرسم ٢ كۆنترای توركیا كوژراون. هه‌روه‌ها له پاسوور ٣ گه‌ریلای هه‌په‌گه شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا و چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی هه‌په‌گه بڵاوكراوه‌ته‌وه:
له چه‌لێ ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران
له ٢٢ی نیسان كاتژمێر ١٦:١٠ هێزه‌كانمان له گردی خه‌ره‌گۆل-ی ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆله‌مێرگ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له‌وێ جێگیربووه، چالاكییه‌یان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا له دوو قۆڵه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و ٢ سه‌نگه‌ری سوپای توركیا ڕوخێنران. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون كراوه‌ته‌وه ٢ سه‌رباز كوژراون.
له ئامه‌د سه‌ربازێك كوژرا
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، ڕۆژی ٢١ی نیسان كاتژمێر ١٣:٠٠ له دژی گرووپێكی سه‌ربازانی تابووری فندكێ-ی ناوچه‌ی به‌سا-ی شرنا‌خ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازانی نێو سه‌ربازگه كرانه ئامانج و سه‌ربازێكی سوپای توركیا كوژرا.
له به‌دلیس ٢ سه‌رباز كوژران
ڕۆژی ٢٢ی نیسان دانی به‌یانی هێزه‌كانمان له نزیك گوندی ساپێ-ی هه‌رێمی شه‌هید جوومه-ی به‌دلیس چاودێری یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه‌ی سوپای توركیایان كرد. یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن كه ماوه‌یه‌كی درێژ چاودێری كرا، له هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٧:٠٠ بوو به ئامانجی هێزه‌كانمان. له نزیكه‌وه له یهكینهشاراوهكه درا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون كراوه‌ته‌وه ٢ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
له ئامه‌د ٣ گه‌ریلا شه‌هید بوون
ڕۆژی ١٧ی نیسان سوپای توركیای داگیركه‌ر له ده‌ڤه‌ری به‌نداوی پاسوور و گردی مه‌لوول، دۆرشین، شیناز، دیارێ مه‌رگێ، كویێ و شاپرناز-ی سه‌ر به ناوچه‌ی پاسوور-ی ئامه‌د ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. سوپای توركیا داگیركه‌ر به پشتگیریی ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو و فڕۆكه‌ی سیخووڕی، به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد. له ئه‌نجامی بۆمباراندا ٣ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ڕۆژی ١٩ی نیسان له هه‌رێمه‌كه كشایه‌وه. ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه‌كانمان كه شه‌هید بوون، دواتر به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.
له دێرسم چالاكی
هێزه‌كانمان ڕۆژی ١٩ی نیسان له هه‌رێمی شه‌هید دژوار-ی دێرسم ٤ كامیۆنی كۆمپانیایه‌كیان سووتاند كه له‌گه‌ڵ سوپای توركیا كاریان ده‌كرد و سه‌ربازگه‌یان دروست ده‌كردن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو هۆشدارییه‌كیان ٢ شۆفڵی كۆمپانیاكه كه له‌گه‌ڵ كۆنتراكان (هێزێكی سه‌ر به سوپای توركیایه) و هێزه‌كانی دوژمن كاری ده‌كرد بوونه ئامانجی چالاكیی گه‌ریلاكانمان. ٢ كۆنترا كه كاریان به شۆفڵه‌كان ده‌كرد كوژران و شۆفڵهكانیش زیانێكی زۆریان پێگه‌یشت.
s.m