هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕی: ١١ سه‌ربازی توركیا كوژران
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیی هه‌رێمی سه‌رحه‌د، له ناوچه‌كانی ئه‌به‌خ و بازید ١١ سه‌ربازی توركیا كوژران.
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیی هه‌رێمی سه‌رحه‌د، له ناوچه‌كانی ئه‌به‌خ و بازید ١١ سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمی سه‌رحه‌د ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیی هه‌رێمی سه‌رحه‌د، هێزه‌كانمان له ٢٠ی ئایار\٣٠ی گوڵان كاتژمێر ١٥:٣٠ له نزیك گوندی ساریكسوو-ی ناوچه‌ی ئه‌به‌خ دژبه ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی ئاكره‌پ-ی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان كرد. هێزه‌كانمان له‌نزیكه‌وه له‌م ئۆتۆمبێله‌ی دوژمنیان داوه و تێكیان شكاندووه. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه لانی كه‌م ١٠ سه‌ربازی دوژمن كوژراون. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر كوژراو و برینداره‌كانی له ناوچه‌كه هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه. یه‌كینه‌كانمان كه چالاكییه‌كه‌یان كردووه، به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشتووه‌ته‌وه بنكه‌كانی خۆی.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، له چێوه‌ی هه‌مان هه‌ڵمه‌تدا ڕۆژی ٢١ی ئایار\٣١ی گوڵان كاتژمێر ١٤ دژبه سه‌ربازانی گردی پاراستنی سه‌ربازگه‌ی سه‌رێكانی له ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێك كوژراوه.
s.m