هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی حەوتەم

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و شەرڤانان بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدەن.

23:30

شەڕڤانان لەگرێ سپی زرێپۆشێکی سوپای تورکیان تێکشکاند

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، زرێپۆشێکی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیان لە گوندی کەنداڵ-ی سەربە گرێ سپی تێکشکاند، هاوکات بلدۆزەرێکی چەتەکانیشیان لە نزیک گوندی ئەبو سرە-ی سەربە گرێ سپی لەکارخست.هەموو سەرنشینەکانی ناو زرێپۆشەکە کوژران.

٢٢:٤٤

سوپای تورک گوندەکانی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات

سوپای داگیرکەری تورک گوندەکنی بێنێ، کشتار و تەنب-ی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات.

٢٢:٣٤

کاروانی هاوکاری خەڵکی باشوور گەیشتە رۆژئاوا

کەمێک پێش ئیستا هاوکارییەکانی گەلی باشووری کوردستان کە بۆ ئاوارەکانی شارەکانی سەرێکانی و گوندەکانی دەورووبەری نێردرابوو، گەیشتە رۆژئاوا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دەیان بارهەڵگر کە هاوکارییەکانی خەڵکی باشوری کوردستانی هەڵگرتبوو، لە دەروازەی سمێلکاوە گەیشتە رۆژئاوای کوردستان.

٢٢:٢٧

فڕۆکەکانی سوپای تورک سەرێکانی بۆردومان دەکەن

 

هەتاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، شاری سەرێکانی بۆردومان دەکات.

٢٢:٢٥

سوپای داگیرکەر گوندەکانی کۆبانێ تۆپباران دەکات

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لە جەرابلوسەوە گوندەکانی رۆژئاوای کۆبانێ تۆبپاران دەکەن، ئەمەش پێدەچێت ئامادەکاریی بێت بۆ هێرشێک لە ڕێگەی رووباری فوراتەوە.

هەروەها سوپای داگیرکەر شارەدێی شیوخی خواروو و گوندی زور مغار-ی سەر بە کۆبانێ تۆبپاران دەکات.


22:12

٢١:٥٣

لە ئەنجامی هەڵمەتی ڕزگارکردنی گوندی عالیا و ئەربەعین ٦٠ سەرباز وچەتەی تورک کوژران  و ١٤ زرێپۆش و ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندران

21:20

٢١:٠٣

شەڕڤانای قەسەدە لە گوندی عالیای تل تەمەر دەستیان گرت بەسەر زرێپۆشێکی سوپای تورکدا

١٩:٤٥

چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر وچەتەکانی لە گوندەکانی نێوان شارۆچکەی چەلەبیە و گوندی ئەبوو سوورا کە دەکەوێتە باشووری کوبانی ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی سڤیلیان ڕفاند.  ڕاگەیەنرا کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمە ئامادەبوون ،بەڵام هیچ دەستێوەردانێکیان نەکرد .

18:19

لە تەل تەمر کاروانێکی داگیرکەران کرایە ئامانج ٧ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندران

شەڕڤانانی قەسەدە، کاروانێکی چەتەکانیان کردە ئامانج کە دەیانەویست لە گوندەکانی عالیە و ئەربەعین-ی رۆژئاوای تەل تەمر نزیک ببنەوە، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە، سێ ئۆتۆمبیلی هەڵگری دۆشکا و ٤ زرێپۆشی سەربازی تێکشکێندران ودەیان کوژراو و بریندارهەیە.

 

١٨:٠١

لە تەل تەمر کاروانێکی داگیرکەران کرایە ئامانج ٧ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندران

١٧:٢٦

شەڕڤانانی قەسەدە لە گوندی مەتراس و مەنکەلێ-ی عەین عیسا لەدژی سەرباز وچەتەکانی تورک ٢چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا ٢زرێپۆشی سوپای تورک تێکشکا، چەندین داگیرکەر کوژران.

٤٥: ١٤

شەڕڤانای قەسەدە لە بەرەی دەروازەی سنووری سەرێکانی بەچەکی قورس سوپای داگیرکەری تورک-یان کردە ئامانج. لە ئەنجامی ئەوشەڕەدا ٦ داگیرکەرکوژران.

١٤:٣٣

گەریلاکانی هەپەگە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕانەی شەهید باگەر و شەهید روونیا لە خواکورک لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامدا ٩ سەربازی سوپای تورک کوژران.

١٠:١٠

١٠:٠٠

ئەدهەم بارزانی ئەندامی دیوانی سەرۆکایەتی هەلەبجە و سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان ناڕەزایی نیشانی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان دا و ڕایگەیاند، تورکیا ڕۆژئاوا داگیر بکات، قۆناغی دووەم باشوورە.

٩:٥٣

وەزیری دەرەوەی چین داوای لە دەوڵەتی تورک کرد 'ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی' لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بووەستێنێت.

گینگ شونگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، پێویستە دەوڵەتی تورک کۆتایی بە هێرشەکان بهێنێت و بگەڕێتەوە سەر ڕێگەی ڕاست.

 

٩:٤٥

عوسمان سەبری پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند پێویستە باشوور هێز بنێرێتە ڕۆژئاوا و لەدژی داگیرکەری شەڕ بکەن و بۆ پارتیش وتی، "پێویستە هەموومان هەڵوێستێکی هاوبەشمان هەبێت.

٩:٤٤

لە سەریکانی شەڕێکی سەخت ڕوودەدات

٩:٣٩

هێزەکانی ئەمریکا لە شاری منبج کشانەوە و بەرەو بەنداوی تشرین لە سەر ڕووباڕی فورات لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج بەڕێکەوتن.

٩:٢٩

لە منجب ٢ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ١٣ هاوڵاتیش بریندار بوون

سوپای تورکی داگیرکەر گوندی ئوم ئەدەسەت و گوندەکانی دیکەی ڕۆژئاوای شاری منبج تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ٢ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ١٣ هاوڵاتیش بریندار بوون.

٩:١٨

کەنەکە، یەکێتی، پەیەدە، کۆدار و کۆمەڵە و ٧٠ حزب و ڕێکخستنی کۆمەڵگای مەدەنی داوایان لە کۆمەڵگا و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد، ئاسمانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر فڕینی فڕۆکەکانی شەڕ دابخەن و قەدەغەی بکەن.

٩:١٦

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و شەرڤانان بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدەن.

٠٨:٥٩

دەوڵەتی تورکی داگیرکەری و چەتەکانی لە گوندی ئەمارنەی سەر بە جەرابلوسەوە گوندەکانی کۆبانێ لە دەوروبەری ڕووباڕی فورات تۆپباران دەکەن. شەرڤانەکانی هەسەدە وڵامی هێرشەکانیان دایەوە و گورزی گەورەیان لە داگیرکەران دا و ڕاگەیەنرا، بە دەیان چەتەی داگیرکەر کوژراون

٨:٤٤

لە سەرێکانی شەڕ جارێکیتر ڕوویدا. سوپای تورکی داگیرکەر بە تانک و ئۆبوس لە شارەکە دەدات و هەوڵ دەدات بچێتە ناو شارەکە. شەرڤانانی قەسەدە ب توندی وڵامی داگیرکەران دەدەنەوە. شەڕ بەردەوامە.

شەرڤانانی قەسەدە لە دژی هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە سەرێکانی ٧ ڕۆژە بەرخۆدان دەکەن. لەگەڵ ئەوەی لە دوێنێ شەوەوە شارەکە بە چڕی بۆردومان دەکرێت، بەڵام بە هۆی بەرخۆدانە مەزنەکەی شەرڤانانەوە داگیرکەران نەیانتوانیوە بچنە ناو شارەکە. شەرڤانانی قەسەدە گورزی گەورەیان لە داگیرکەران دا.