هێزە ئەمنیەکان لە خواروی عێڕاق دووبارە مینای (ئوم قەسر)ی گرتەوە

بەرپرسانی مینای (ئوم قەسر) لە خواروی عێڕاق ڕایانگەیاند، هێزە ئەمنێکان دوبارە میناکەی گرتەوە لە پاش ئەوەی بە زەبری هێز ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران بونەوە بە هۆی ئەوەی دەرگای سەرەکی میناکەیان گرتبو و پاشان بڵاوەیان پێکرا.

مینای (ئوم قەسر) دەکەوێتە سەر کەنداوی عەرەبی و لەو ڕێگەیەوە بازرگانی خۆراک دەکرێت و سەرچاوەیەکی گرینگە بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ عێڕاق، لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردودا خۆپیشاندەران زیاتر لە چەند جارێک ڕێگاکانی میناکەیان کۆنترۆڵ کردوە.

 بە پێی سەرچاوەی "ڕویتەرز" بەرپرسەکانی مینای (ئوم قەسر) ئاماژەیان بەوە کردوە لە ئێستادا فەرمانبەرانی میناکە توانیویانە دوبارە بچنەوە سەر کارەکانیان لە کاتێکدا خۆپیشاندەران لە ڕۆژی دوشەمەوە دەسیان گرتبو بەسەر میناکە.

لە هەمان کاتدا لە بەغدا هێزە ئەمنیەکان بە گازی فرمێسک ڕێژ ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران بونەوە و بەو هۆیەوە زیاتر لە ٢٠ کەس بریندار بون لە پردی (ئەحرار) کە دەکەوێتە سەر ڕوباری دیجلە. لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا ١٤ کوژراو لە خۆپیشاندەران تۆمار کراوە لە کاتی بڵاوەپێکردنیان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە پردی (ئەحرار).