هەر بەرپرسێک تەقەی لە خۆپیشاندەران کردبی سزا دەدەرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاێگەیاند هەر بەرپرسێکی عێراق دەستی لە خوێنی خۆپێشاندەرانی عێراقدا هەێت ئەمریکا سزای دەدات.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەروەی ئەمریکا لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە کۆنگرەیکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ولایتە یەگرتوەکانی ئەمریکا هەموو دەسەڵاتێکی شەرعی و یاسایی بەرکار دێنیت بۆ سزادانی ئەو بەرپرسانەی کە سامانی عێراق دەدزن و خۆپێشاندەران دەکوژن و بریندار دەکەن.

هەرەوها پۆمپیۆ  ڕاشیگیاند ئەمریکا ناتوانی بێ دەنگ بێت لە کاتێکدا بەرپرسانی عێراق بونتە هۆکاری نەهامەتی بۆ گەلانی عێراق، هەموو ئەو بەرپرسانە سزا دەدەین کە دەستیان لە خوینی خۆپێشاندەرانی عێراقدا هەیە.

لە  ١ ئەکتۆبەری ئەمساڵەوە خۆپێشاندان و پشێوەی بەغدای پایتەختی عێراق و  شارەکانی ناوەراست و باشوری عێراقی گرتۆتەوە لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئیستا ئەوە گەورەترین خۆپێشاندانە لە عێراق ئەنجام درابێت ماوەی دوو مانگە بەردەوامە .

بەهۆی خۆپێشان وئاڵۆزیاکانی دوو مانگی ڕابردوو لە عێراق تا ئیستا ٣١٥ هاوڵاتی عێراق بەدەستی هێزە ئەمنیەکان کوژراوان زیاتر لە ٢٠٠٠ هەزار کەسیش بریندار بوون.

 

ڕ..ح