هەر فڕۆکەیەک بچێتە ئاسمانی سوریا لەلایەن رژێمەوە دەکرێتە ئامانج!

سوپای سوریا رایگەیاند، بە سیستمی بەرگریى ئاسمانی وەڵامی هەموو ئەو فڕۆکانە دەدەنەوە، کە بچنە ئاسمانی سوریا.

بەپێى زانیارییەکانى ئاژانسى هەواڵی سانای سوری "فەرماندەى گشتیى سوپای و هێزە چەکدارەکان رایگەیاندووە، پێشێلکردنی ئاسمانی سوریا وەک هێرشێکى سەربازی لێکدەدەنەوە و وەڵامی دەدەنەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "رێگا نادرێت فڕۆکە لە ئاسمانماندا بفڕێت. هاتنە ئاسمانی وڵاتەکەمان بە کارێکى دوژمنکارانە دەزانین و کاتێک بێنە ئاسمانمانەوە وەک ئامانجێکى دوژمن دەیانکەینە ئامانج و لێیاندەدەین".

دواى قوڵبوونەوەى قەیرانى ئیدلب لە نێوان رژێمەکانى سوریا و تورکیادا ئەو راگەیاندراوە لەلایەن ئەو بەرپرسە باڵا سەربازییەى سوریاوە بڵاوکراوەتەوە.

ژ.ت