هەشت ملیۆن و ٨٠٠ هەزار هاووڵاتیى ئێرانى نەخوێندەوارن

بە وتەی عەلی باقرزادە بەرپرسی ڕێکخراوی نەهێشتنى نەخوێندەوارى لە ئێران (نێهزەتی سەواد ئاموزی ئێران)، ڕێژەی نەخوێندەواری لە ١٣ پارێزگای ئێراندا ڕوو لە هەڵکشانە. بە پێی ئامارە فەرمییەکەکانیش بە گشتی ١١٪ دانیشتوانی وڵاتی ئێران نەخوێندەوارن.

عەلی باقرزادە، سەرۆکی ڕێکخراوی نەهێشتنى نەخوێندەواری لە ئێران ڕایگەیاند، لە کۆی تەواوی دانیشتوانی ئێران، ٨ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس نەخوێندەوران و ١١ ملیۆن کەسیش خوێندەواریی سەرەتاییان هەیە.

بە پێی ئامارەکانی ئەو ڕێکخراوە، زۆرترین ڕێژەی کەسانی خوێندەوار لە پارێزگاکانی  مازەندەران، تاران، سمنان و ئەلبورز-دان و زۆرترین رێژەی کەسانی نەخوێندەواریش لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، ورمێ، سنە، کرمان، خوزستان و لۆڕستان-دان.

ک.ش

ر.م