هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران ڕاگیرا

هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ وەڵاتی ئێران ڕاگیراوە، وا بڕیارە هەناردەکردنی نەوت لە کەرکووکەوە بەرەو بەندەری جیهان لە ڕێگەی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە.

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئێران لە کەرکووکەوە ڕاگیراوە، هەروەها زانیاری ئەوە هەیە کە نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆریە نەوتییەکانی خاکی هەرێمەوە بەرەو تورکیا هەناردە بکرێتەوە.

ئەحمەد عەسکەری، سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند: بەپێی بڕیارێک لە بەغداوە، هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران کە لە ڕێگای تەنکەرەوە بووچەند ڕۆژێکە ڕاگیراوە.

ک-ش