هەپەگە: لە برادۆست هەشت سەربازی سوپای تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرای کرد کە لە هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان لەئەنجامی چالاکی گەریلا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

بە پێی بەیاننامەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، ڕۆژی ١٥ی تەمووز/٢٤ی پووشپەڕ لەهەرێمی برادۆست لە دوو قۆڵەوە لەدژی سوپای تورکیا چالاکیی ئەنجامدراوە و لەو چالاکییەدا ٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژراوە. ڕاگەیەنرا لە سوپای داگیرکەری تورکیا هێرشی کردووەتە سەرگوندی  بۆسینە و لەو هێرشەدا منداڵێک کوژراوە.

هەپەگە ڕایگەیاند کە لە ڕێکەوتی ٨ی تەمووز/١٧ی پووشپەڕدا لە دەرسیم گەریلایەک بە ناوی مەرڤان فارقین بە هۆی ڕوداوێکەوە  شەهید بووە.

بەیاننامەکەی هەپەگە:

'چالاکی لە بردۆست'

هێزەکانمان لە چۆراچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید پیرۆز وشەهید ئاگریدا، لە ١٥ی تەمووز/٢٤ی پووشپەڕ لە کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەکدا لەسەرگردی لێلیکان-ی هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. گەریلاکان لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی سوپای داگیرکەرتورکیا لەسەر گردی لێلیکان. تا ئەو جێگەی کە پشتڕاس کراوەتەوە لەو چالاکییەدا ٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژراوە. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا بە تۆپ وهاوەن لێلیکان و دەوروبەری گوندی بۆسینە-یان تۆپباران کرد.  بەهۆی ئەو هێرشانەوە لە گوندی بۆسینە منداڵێک بەناوی ' محمەد مەعروف' کوژرا.

' مەرڤان فارقین بەهۆی ڕووداوێکەوە شەهید بوو'

لە ٨ی تەمووز/١٧ی پووشپەڕدا لە دەوروبەری گوندی دەرۆڤا-ی ناوچەی قیسلە-ی دەرسیم، هەڤاڵ مەرڤان فارقین لە کاتی تێپەڕاندنی ئەرکەکانی لە ڕووداوێکدا شەهید بوو.

' لەدەرسیم ٢ ئەندامی تیمی تایبەت کوژران'

دوای ڕووداوەکە هێزەکانمان چوونی شوێنی ڕوداوەکە و لەوێ بەرەو ڕووی یەکێکی تیمی تایبەتی سوپای تورکیا بوونەوە، هێزەکانمان لەچالاکییەکدا گورزێکی سەختیان لە سوپای دوژمن وەشاند. لەو چالاکییەدا ٢ ئەندامی تیمی تایبەتی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا بە هلیکۆپتەر دەستیکرد بە تۆپپارانی ناوچەکە.

سوپای تورکیا  لە هەواڵەکانی خۆیدا باسی کەوە کردووە کە گوایە ئەو هەڤاڵەی ئێمە لەشەڕدا شەهید بووە، بەڵام ئەم هەوالانەی سوپای تورکیا دوورە لەڕاستی .

 

ناسنامەی شەهید

ناس ناو: مەرڤان فارقین

ناو وپاشناو:یونس دالگین

شوێنی لەدایک بوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک:مەکی- وەحدەدین

شوێن وڕێکەوتی شەهید بوون: ٨ی تەمووزی ٢٠١٨/ دەرسیم

 

ک-ش