هەپەگە لە جولەمێرگ کاروانێکی سەربازی کردە ئامانج، ٣٣ سەرباز کوژران

گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەریان کردە ئامانج، لەو چالاکییەدا بەلانی کەمەوە ٣٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

هەپەگە دەستنیشانی کرد کە وێڕای چالاکییەکانی دیکە لە شوێنە جیاجیاکانی دیکە دا ژمارەی کوژراوانی سوپای داگیرکەری تورکیا گەییشتووەتە ٣٩  سەرباز.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی گەڤەر، چەلێ-ی جولەمێرگ ، ناوچەی قیلابان-ی شێڕناخ، ناوچەی قیلابان-ی دەرسیم  ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردوە.

یەکێک لەو چالاکییانەی کە سوپای تورکیا زۆرترین خەساری بەر کەوتووە چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە لە چەلێ-ی جولەمێرگە. لەو چالاکییەدا کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا کرایە ئامانج، بەلانی کەمەوە ٣٣ سەربازی سوپای تورکیا لەو چالاکییە کوژران.

هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەی خۆیدا ئەم زانیارییانەی بڵاو کردووەتەوە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا هێزەکانمان لە جولەمێرگ لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەردا چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا ژماریکی زۆر لە سەربازانی سوپای تورکیا کوژران.

' کاروانێکی سەربازی کرایە ئامانج'

ڕۆژی ٢١ی حوزەیران/٣١ی جۆزەردان لە کاتژمێر ٠٠:٥٠ خولەک، هێزەکانمان لە نزیک گوندی چەمێ بەدەلێ لە دژی کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا  کە لە ٣٠ زرێپۆش پێکهاتبوو چالاکییان ئەنجامدا. هێرشەکە لە دوو قۆڵەوە ئەنجامدرا و توانرا ٢ زرێپۆش تێکبشکێنن، لەو چالاکییەدا ٣٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

دوای چالاکییەکە سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هیلیکۆپتەری کوبرا  ناوچەکەیان تۆپباران کرد.

' لە چالاکییەکدا ٢ ئەندامی تیمی تایبەت کوژران'

کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ سوپای تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لەتانک و زرێپۆشی سەربازی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەست پێکرد. هێزەکانمان لە دژی تیمی تایبەتی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا ٢ ئەندامی تیمی تایبەت کوژران و ٢ ی دیکەش بریندار بوون. سوپای تورکیا لە هەرێمە کشایەوە و دواتر ناوچەکەی بە چەکی قوورس کردە ئامانج.

' لە چەلێ سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمنکرایە ئامانج'

لە ٢٢ی حوزەیران/١ی پووشپەڕ لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەر کە لە گردی مەرگانیس جێگیر بوون ، چالاکییان ئەنجامدا. ژمارەی کوژراوو بریندارەکان نەزانراوە. سوپای تورکیا ناوچەکەی تۆپباران کرد.

' لەگەڤەر ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکا ، ٣ سەرباز کوژران'

لە ڕۆژی ٢٠ی حوزەیران /٣٠ جۆزەرداندا لە کاتژمێر ١٠:١٥ خولەکدا لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای تورکیا کە لە گردی عەلی شێری ناوچەی گەڤەر بەرەو ناوچەی دۆڵی حەیدەران-ی ئیرتووش-ێ دەچوو،چالاکی ئەنجامدرا ، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلە سەربازییەکە تێکشکا و ٣ی سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

'شێڕناخ'

لە ٢٩ حوزەیران/٣١ی جۆزەرداندالە کاتژمێر ١٤:٠٠ هێزەکانمان لە دژی ناوەندێکی سەربازی سینەک-ێ لە ناوچەی قیلبان-ی شێڕناخ چالاکییان ئەنجادمدا، گورزی سەخت لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن درا. ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.

' دەرسیم'

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی  شەهید ئۆزان و شەهید ڕۆژا دەرسیمدا، هێزەکانمان لە ٢١ی حوزەیران /٣١ی جۆزەردان لە کاتژمێر ٧ی بەیانیدا لە ناوچەی شەهید دەلیل-ی قیسلە-ی دەرسیم لە دژی یەکینەیەکی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژران.

' بۆردمانی فڕۆکە'

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ، ٢٠بۆ ٢١ی حوزەیران/٣٠ بۆ ٣١ی جۆزەردان هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردمان کرد.

لە ٢٠ی حوزەیران/٣٠ی جۆزەردان ناوچەی دوڵی سیلێ-ی هەرێمی هەفتانین، ٢١ی حوزەیران/٣١ی جۆزەردان کاتژمێر ١٦:٠٠بۆ ١٨:٠٠  گردی شەکیف-ی هەرێمی خواکورک بۆردمان کراوە. لەو بۆردمانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.

ک-ش