هەپەگە: لە مێردین وجولەمێرگ ١٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند،کە لە چالاکی گەریلاکانیدا لە مێردین وجولەمێرگ بەلانی کەمەوە ١٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەربارەی بۆردومانی فڕۆکەجەنگیەکانی سوپای تورکیا لەسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا زانیاری بڵاو کردەوە.

 

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەسەرماڵپەری فەرمی خۆیدا دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە مێردین وجولەمێرگ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

' لە ستەورێ ٨ سەرباز کوژران و٧سەربازی تربرینداربوون'

" هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەلمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال ئامەد وشەهیدان بەستایا لە ڕێکەوتی ١١ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٢٠:٣٠ خولەکدا لە سەرڕێگەی نێوان ناوچەی ستەورێ-ی مێردین وناوچەی ئیوێنا،کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیایان کە بۆئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆی ئامادەدەکرد، کردەئامانج. لە دووقۆلەوە کاروانە سەربازییەکە کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو زرێپۆشی سەربازی سوپای تورکیا تێکشکا. لەوچالاکییەدا ٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٧سەربازی تریش برینداربوون.

سوپای تورکیا بۆئەوەی ئەوگورزەی گەریلا بشارێتەوە لە میدیاکانی خۆیدا رایگەیاندووە کە هەورە بروسکە لە بنەکی سەربازی داوە و ٤ سەرباز بریندار بوونە.

' لەگەڤەر ٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژران'

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕانەی شەید پیرۆزوشەهید ئاگریدا گەریلاکانی هەپەگە لە ڕێکەوتی ١٨ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ناوچەی چارچەلا-ی گەڤەری جولەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لە سوپای تورکیا درا. لەو چالاکییەدا ٢ حەشارگەی سوپای تورکیا بەتەواوی تێکشکا. تا ئەوجێگەی کە پشتراست کراوەتەوە لەوچالاکییەدا ٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە کوژراوەکانی خۆی گواستەوە.

' زانیاری دەربارەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا'

فڕۆکەجەنگیەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کرد. زانیاری ورد لەم بارەیەوە:

 ڕۆژی ١٧ی تەشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٤٥  فڕۆکەکانی سوپای تورکیا گردی هەکاری ناوچەی مەتێنای بۆردومان کرد.

لەهەم ڕۆژدا لە کاتژمێرەکانی ٠٩:٣٠و ١١:٠٠ دەورووبەری گوندی فەلەحا-ی زاپ بۆردومان کرا. لە کاتژمێری ٢١:٠٠و٢٣:٠٠ دۆڵی کرێکار، چەمچۆ و رەنجبەراخ-ی هەرێمی زاپ و گردی ساواش-ی قەندیل بۆردومان کرا.

هەپەگە رایگەیاندووە کە لەم هێرشانەدا زیانی گیانی بەر گەریلاکانیان نەکەوتووە. بەلام زیانی زۆری گەیاندووەتە باخ وکێڵگەی هاوولاتیان."

ک-ش