هەپەگە ناسنامەى ٥ گەریلاى شەهیدی بڵاوکردەوە

هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) ناسنامەى ٥ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە، کە لە هەرێمەکانى ئاڤاشین و حەفتانین شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن وچاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى شەهیدبوونی ٥ گەریلا لە رۆژانی ١٧ و ١٩ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ / ٢٦ و ٢٨ی گەڵاڕێزان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

شەهیدەکانى حەفتانین

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە "رۆژی ١٧ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ / ٢٦ی گەڵاڕێزان بەهۆی هێرشی سوپاى کۆماری تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەى حەفتانین لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا هاوڕێیانمان، ئاسۆ کەلار، فەداکار دیادین و شۆڕشگەر کچی شەهید بوون".

ناسنامەى گەریلا شەهیدەکانى حەفتانین

نازناو: ئاسۆ کەلار

ناو و پاشناو: ئاسۆ سولەیمان ساڵح جەبار

شوێنى لە دایکبوون: کەلار

ناوی دایک و باوک: خەولە – سولەیمان

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٧ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ – حەفتانین

***

نازناو: فەداکار دیادین

ناو و پاشناو: جەزمی گیورەسەس

شوێنى لە دایکبوون: ئاگری

ناوی دایک و باوک: نافیا - جەمال

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٧ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ - حەفتانین

***

نازناو: شۆڕشگەر کچی

ناو و پاشناو: فرات بابات

شوێنى لە دایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: فاتمە - حامید

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٧ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ – حەفتانین

***

شەهیدانى ئاڤاشین

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا ئەوەش هاتووە "لە راگەیاندراوى رۆژی ٢٠ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨دا رامانگەیاندبوو، بەهۆی هێرشی ئاسمانیى رۆژی ١٩ی تشرینى دووەمەوە بۆ سەر ناوچەى ئاڤاشین لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا هەڤاڵانمان فرات قەندیل و سیابەند فارقین شەهید بوون. ئێستاش زانیاریى بەرفراوان لەبارەى ناسنامەى ئەو شەهیدانەوە بڵاودەکەینەوە".

ناسنامەى گەریلا شەهیدەکانى ئاڤاشین

نازناو: فرات قەندیل

ناو و پاشناو: عەبدولباست ئەحمەد مستەفا

شوێنى لە دایکبوون: هەولێر

ناوی دایک و باوک: خاتون – ئەحمەد مستەفا

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٩ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ – ئاڤاشین

***

نازناو: سیابەند فارقین

ناو و پاشناو: فەخرەدین شەن

شوێنى لە دایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: خاتون – سەیفەدین

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٩ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ – ئاڤاشین

***

"ئێمە ئاڵاکەیان دەگەیەنینە ئاستی سەرکەوتن"

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا لەبارەى ئەو شەهیدانەوە ئاماژە بەوەکراوە:

"هەر ٥ هاوڕێکەمان کە بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر رێبەر ئاپۆ و هاتنەدیى ئازادیى گەلەکەمان بەشداری ناو ریزەکانى تێکۆشانی شۆرش بوون، بە فیداکاری و رەنجدانێکى بەردەوامەوە دەیانخواست لە ریزی پێشەوە بن و بەو شێوەیە بە ئەرکی سەردەم و قۆناغەکە هەستان. ئەو هاوڕێی هێژایانەمان خواستیان لەسەر بنەمای بیردۆزی و فەلسەفەی ژیانى ئازادی رێبەر ئاپۆ خۆیان قوڵ و شارەزا بکەن و بەرپرسیاریى گرنگیان بۆ ئێمە بەجێهێشت. لە دژی سیستمى چەپەڵ کە دەیەوێت گەلەکەمان لە رووی فیکری و روحییەوە لەبەر یەک هەڵوەشێنێتەوە، ئەو ٥ هاوڕێیەمان بوونە سیمبولی یەکێتیى تێکۆشان. بە بەرزکردنەوەى ئاڵای ئازادى کە رادەستى ئێمەیان کردووە، ئێمە دەتوانین خاوەنداری لە یادیان بکەین و یادیان بەرز رابگرین. لەسەر ئەو بنەمایەش، سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەى شەهیدە هێژاکانمان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین و بەڵێن دەدەین، ئەو ئاڵاى ئازادییە کە ئەوان رادەستى ئێمەیان کردووە بگەیەنینە ئاستى سەرکەوتن. ئێمە بانگ لە گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین کە لەسەر رێگاکەى ئاسۆ، فەداکار، شۆڕشگەر، فرات و سیابەند ریزەکانى گەریلا بەهێز بکەن و خاوەنداری لە یادی شەهیدان بکەن".

ر.م