هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە ئامەد شەهید بووە

هەپەگە رایگەیاند لە ١٦ی حوزەیراندا لە ناوچەی لیجەی ئامەد گەریلایەک لە شەڕدا شەهید بووە و ناسنامەکەی ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی هەپەگە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا لە گۆڕەپانی کۆرێی ناوچەی لیجەی ئامەد لەنێوان سوپای داگیرکەری تورک و هێزەکانی گەریلادا شەڕ روویداوە. لە شەڕەکەدا گەریلایەک بە ناوی ئەکرەم ئیپتاش (سەیید باتمان) کە خەڵکی ئێلحە شەهید بووە.

هەپەگە لەبارەی ئیپتاش ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە،"هەڤاڵمان سەیید باتمان لە ساڵی ١٩٨٦ لە ئێلح لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبووە و لەبەرانبەر فشار و زوڵمی دوژمن سەری دانەنەواند. بۆ ئەوەی تێکۆشانێکی چالاک لەبەرانبەر دوژمن ئەنجامبدات لە سالی ٢٠١٤ دا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە. هەڤاڵ سەیید لە زۆر هەرێم تێکۆشانی کرد و بە فیداکاریەکی گەورە ڕەنجی کێشا. هەڤاڵ سەیید کە فەرماندەیەکی سەرکەوتوو بوو، لە سەر بناغەی هەڵوێستی قاڕەمانێتی تا ئەو کاتەی شەهید بوو بێوەستان خەباتی کرد و تێکۆشا.

ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای شەهید سەیید و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە تا ئاڵای تێکۆشانی شەهیدانمان بگاتە سەرفرازی تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت."

ف.ق