وەزارەتی تەندروستی عێراق ١٥٣ حاڵەتی نوێی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری نوێی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و تیایدا ئاماژەی پێکرد کە ٦ حاڵەتی گیانلەدەسدان تۆمارکراون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند کە تاقیگەکانیان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا ٦١٥١ پشکنینی ئەنجامداوە و بەو پێیەش لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاقیگەکانیان ١٦٩٧٦٠ پشکنینی ئەنجام داوە.

لە کۆی گشتی ٦١٥١ پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەرکەوتوە کە ١٥٣ کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن ئەمەش وا دەکات کە کۆی گشتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق بگاتە ٣٨٧٧ کەس.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بە ٦ حاڵەتی گیان لەدەسدان کرد کە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێڕاق تۆمارکراون و ئەمەش وا دەکات کۆی گشتی گیان لەدەسدان بە هۆی ڤایرۆسەکەوە بگاتە ١٤٠ کەس.

ف.ق