وەزارەتی دەرەوەی عێراق سوتاندی کۆنسوڵخانەی ئێران ئیدانە دەکات

وەزارەتی کاری دەرەوی عێراق سوتاندی کۆسوڵخانەی ئێران لە شاری نەجفی باشوری عیراق لەلاین خۆپێشاندەرانەوە بە توندی ئیدانە دەکات.

ئێوارەی دوێنی چوارشەممە خۆپێشاندەران لە شاری نەجەفی باشوری عێراق هەڵیانکوتایە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران، بە تەواوەتی سوتاندیان، وزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیانامەیکدا ڕایگەیاند: کردەوەی سوتاندنی کۆنسوڵخانەی ئێرانی لە لاین خۆپێشاندەرانەوە بە توندی ئێدانە دەکەین.

هەروەها وەزارەتی دەرەوی عێراق لە بەیانامەکەی ڕایگەیاندوە: مەبەستی سوتاندی کۆنسوڵخانەکە ڕوون و ئشکرایە، ئەویش تێکدانی پەیونددی مێژووی نێوان عێراق و ئێرانە.

لە بەشێکی تری بەیانامەکە ئاماژە بەوەدراوە: ئێمە داوا لە خۆپێشاندەران دەکەیەن وشیاربن لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت خۆپێشاندانەکان بە لارێدا بەرن، وەزاەرتی دەرەوی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە وڵاتەکەمان پابەندە بەڕێزگرتن  لە ناوەندەکانی دیبلۆماسی نوێنەرایتی کۆنسوڵخانەکانی وڵاتان.

ڕ..ح