وەزارەتی پەروەردەی عێراق بەشداربوونی گشتی(دخول عام)ی ڕاگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا سەرجەم خوێندکارانی پۆلەکانی 3ی ناوەندی و شەشی ئامادەیی راستەوخۆ بەشداری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئەمساڵ بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە٣٠ی ئاداری ٢٠٢٠ دکتورە سوها خەلیل عەلی بەگ وەزیری پەروەردەی عێراق نووسراوەەیکی فەرمی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ناردووە و تێیدا رایگەیاندوە: " قوتابیانی پۆلە کۆتاییەکان (٣ی ناوەندی و ٦ی ئامادەیی) بە سەرجەم لقەکانیانەوە بەشداریان تاقیکردنەوەکان بکەن لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) ئەمەش دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجوومەىی وەزیران."

لە مێژووی عێراقدا تەنیا دووجار سەرجەم قوتابیانی پۆلی 9ی بنەڕەتی ‌و 12ـی ئامادەیی داخڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان کراون؛ جارێک لە سەردەمی پاشایەتی و جاری دووەمیش لە ساڵی 2003 کاتێک رژێمی بەعس رووخا.

ز.ش