١٤ ئەفسەری عێراقی بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی خۆپیشاندەران بریندار بوون

لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق بەهۆی رووبەرووبوونەوەی خۆپیشاندەران لەگەڵ لایەنە ئەمنیەکان ٦٦ کەس بە هۆی کاریگەریی بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژەوە توشی تێکچوونی بارو تەندروستیی بوون و ١٤ کەسیش لە نێو هێزە ئەمنیەکان بریندار بوون.

خۆپیشاندەرانی بەغداد لە ناوچەکان محەمەد قاسم، کەیلانی و گۆڕەپانی باڵەفڕگە بە شێوەیەکی توند رووبەڕووی لایەنە ئەمنیەکان بونەوە و لە ئەنجامدا ٦٦ کەس وەک ڕاگەیاندنە عێڕاقیەکان ئاماژەیان پێدەکەن بە هۆی گازی فرمێسک ڕێژەوە توشی تێکچوونی حاڵەتی تەندرووستی بوون.

هەروەها لایەنە ئەمنیەکان بێ بەش نەبون لەم پێکدادانە، سەرۆکی ژوری ئەمنی ڕایگەیاند بە هۆی بەردباران کردنی هێزە ئەمنیەکان ١٤ ئەفسەر بریندارن. هەروەها ڕایانگەیاند گروپی توندڕەو لە ئێستادا دزەیان کردووەتە نێو خۆپیشاندەران و بڕیاری دەستگیرکردنمان لایە لە حاڵەتێکدا خۆپیشاندان بە لاڕێدا بڕوات.

ز.ش