١٩ سەربازی سوپای یەمەن کوژران

لە شەرێ نێوان حووسییەکان وسوپای یەمەن لە نزیک شاری ئەل حودەیدە-ی یەمەن ، ١٩ سەرباز کوژران.

ئەحمەد بن داغر سەرۆک وەزیرانی یەمەن، پێرێ ڕایگەیاندبو کە شاری ئەل حودەیدە کە یەکێک لە گرینگ ترین شارەکانی یەمەنە، بە ئازادکردنی ئەو شارە چارەنووسی شەڕ دەگۆڕدرێت وسەرکەوتنێکی گەورە دەبێت بۆ سوپای یەمەن.

                 داغر، ئاشکرای کرد کە دوایی ڕزگارکردنی حودەیدە کە ساڵی ٢٠١٤بەم لاوە لەژێر کۆنتڕۆڵی حوسییەکاندایە، ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی سەنعا، تایز، ئیبب، ماحویت و هەرێمەکانی دیکە دەست پێدەکەین.

حوسییەکان لە ئەیلوول/ڕەزبەر-ی ٢٠١٤ بەم لاوە سەنعای پایتەخت و چەند هەرێمێکی دیکەی یەمەن-یان کۆنترۆڵ کردووە.

حکومەتی یەمەن کە لایەن هێزە هاوپەیمانانەکان بە پیشەنگایەتی عەرەبستانی سەعوودی پشتگیری دەکرێت ولە لایەکی دیکەوە حوسییەکان بەپاڵپشتی حکومەتی ئێران زیاتر لە ٣ساڵە درێژە بەو شەڕە دەدەن.

ک-ش