٢٦ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئێرانیان شەرمەزار کرد

٢٦ رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و نێودەوڵەتی داوایان کرد دەستگیرکراوانی ئەم دواییەی خۆپیشاندانەکانی ئێران ئازاد بکرێن.

بەیاننامەی ٢٦ رێکخراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ناڕەزایی فراوان لە ئێران لە ١٥ی تشرینی دووەمەوە لەبەرامبەر گرانکردنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد. چالاکوانان داوای باشکردنی دۆخی گوزەرانیان دەکرد کە گەندەڵی، بێکاری و هەژاری هەموو وڵاتی گرتووەتەوە. بە پێی زانیاریەکان خۆپیشاندان لە ٥٠٠ جێگە،لە ١٢٠ شار و ٢٨ پارێزگا، بە تایبەتی لە پارێزگاکانی ئەسفەهان، تاران و تەبرێز ئەنجامدەدرێن کە لە مێژووی سی ساڵی ڕابردوودا بێوێنە بووە.

هێزە ئەمنیەکان بە شێوەیەکی دڕندانە و لە ڕێگەی توندوتیژیەوە وڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە. بە پێی ئامارێک کە لە ٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە، ٢٠٨ کەس لە لایەن هێزەکانی ڕژێمەوە کوژراون. هەندێک سەرچاوەی تر ئاماژە بەوەدەکەن، ژمارەی قوڕبانیان زیاترە.

ئەم ناڕەزاییە لەکاتێکدایە کە فشاری بەرپرسانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر کۆمەڵگا زیادیکردووە و کۆمەلگای مەدەنی ئێران سەرکوت کراوە. ساڵی ڕابردوو بەرپرسانی ئێران ژمارەیەکی زۆری چالاکی ژینگە، مافی ژنان، کۆمەڵگای مەدەنی، بە تایبەتی نوێنەرانی رێکخراوەکانی کرێکاری و مامۆستایانیان بە شێوەیەکی نەیاسایی دەستگیرکرد. ئەمەش لە کاتێکدایە کە زۆر جار بەرپرسانی ڕژێم بە هۆی کردەوەکانیان و فشاری سەر کۆمەڵگا دەبنە جێگەی ڕەخنەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لە خۆپیشاندانەکاندا هێزەکانی ئەمنی تەقەی راستەوخۆ لە خۆپیشاندەران دەکەن و جگە لە کوژراوەکان بە  سەدان کەس بریندار کراون.

بەرپرسانی ئێران دەڵێن 'زیاتر لە ٧ هەزار کەس دەستگیرکراون'. دەوڵەت هوشیاریەکی توندی بە هاوڵاتیان داوە و ژمارەکەی زۆری خەڵکی ناڕەزایی بانگهێشتی ئیتلاعات کراون و لێکۆلینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

لە لایەکی دیکەوە بە بڕیاری شورای ئاسایشی وڵات لە ١٦ تا ٢٦ی مانگی تشرینی دووەم تۆرەکانی ئەنتەرنێت راگیران و ٩٥% هاوڵاتیان لە بەکارهێنانی ئەنتەرنێت بێبەش بوون. ئەمەش کاریگەری لەسەر بڵاوبوونەوەی چۆنیەتی دۆخی ئێران دانا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاگاداری ڕووداوەکانی ناوخۆی ئێران نەدەبوو.

لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایی کۆمەڵگا، ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستی توندوتیژی، دەستگیرکردن و کوشتنی هاوڵاتیان زیادتر دەبێت و بە تایبەت کە خامنەیی رێبەری ئێران گلۆپی سەوزی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران داگیرساند.

لە دۆخێکی بەم شێوەیەی پڕ لە مەترسیداردا، ئێمە ئەنجومەن و رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی و مافی مرۆڤ کە ئەم بەیاننامەیەمان ئیمزاکردووە داوا لە دەوڵەتی ئێران دەکەین:

  • بە زودترین کات خۆپیشاندەر و چالاکوانان کە بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیرکراون، ئازاد بکرێن. ڕێز لە ئەنجامدانی گردبوونەوەی ئاشتیانە و چالاکی ئازادانە لە چوارچێوەی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و میساقی مافی مرۆڤ و ڕاگەیەنراوەکانی مافەکانی مرۆڤ  و ڕەشنووی ٢٢/٦ و ٢٧/٥ و ٣١ و ٢٧ی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بگیرێت.
  • بە زودترین کات سەرکوتکردنی بیڕەحمانەی خۆپیشاندەران رابگیرێت کە هێزەکانی ئەمنی بەرامبەر خۆپیشاندەران جێبەجێ دەکەن.
  • داوا دەکەین ئەو کەسانەی دەستیان لە کوشتنی خۆپیشاندەراندا هەیە، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و ئاشکرا دادگایی و سزا بدرێن.
  • پێویستە هەموو هاوڵاتیەک دەستی بە ئەنتەرنێت بگات و ڕێگە بۆ پەیوەندی لەنێوان خەڵکی ئێران و دەرەوە بدرێت و ئاستەنگیەکانی بەردەم گەڕانی ئازاد بە ناو ئەنتەرنێتدا هەڵبگیرێت.

ناوی ئەم رێکخراوانەی کە ئیمزایان لە ژێر ئەم بەیاننامەیەدا کردووە ئەمانەیە:

۱- کنشگران داوطلب

 

۲- CIVICUS : World Alliance for Citizen Participation

 

۳- بنیاد عبدالرحمن برومند برای حقوق بشر در ایران

 

۴- Gulf Centre for Human Rights (GCHR)

 

۵- The World Movement for Democracy

 

۶- Cultura Democratica AC  (Argentina)

 

۷- Centro para la Apertura y el Desarrollo de América Latina (CADAL)

 

۸-کمپین حقوق بشر در ایران

 

۹- World Youth Movement For Democracy

 

۱۰- مجموعه فعالان حقوق بشر در ایران

 

۱۱- Kurdistan Human Rights-Geneva (KMMK-G)

 

۱۲- Kazakhstan International Bureau for Human Rights and Rule of Law

 

۱۳- Andalus Institute for Tolerance and anti-Violence Studies (Egypt and the MENA region )

 

۱۴- بنیاد سیامک پورزند

 

۱۵- کانون مدافعان حقوق بشر

 

۱۶- اتحاد برای ایران

 

۱۷- مرکز اسناد حقوق بشر ایران

 

۱۸- Women’s Learning Partnership

 

۱۹- Freedom House

 

۲۰- Asia Democracy Network (ADN)

 

۲۱- Ensemble Contre la Peine de Mort (ECPM)

 

۲۲- سازمان حقوق بشر ایران

 

۲۳- You for Democracy (Tbilisi-based NGO)

 

۲۴- عرصه سوم

 

۲۵- شبکه حقوق بشر کردستان

 

۲۶- World Organisation Against Torture (OMCT)

 

۲۷- گروه حقوق بشر بلوچستان

 

۲۸- کمپین فعالین بلوچ

 

۲۹- Legal Resources Centre from Moldova

 

۳۰- Metro Center For Journalists Rights & Advocacy (Iraqi Kurdistan Region)

 

۳۱- Educational Society for Malopolska (MTO) (Poland)

 

۳۲- ایمپکت ایران

 

۳۳- Pan African Human Rights Defenders Network

 

۳۴- DefendDefenders (East & Horn of Africa Human Rights DefendersProject)

 

۳۵- بنیاد ژوپی‌آ

 

۳۶- موسسه توانا

 

۳۷- همه حقوق بشر برای همه در ایران

 

۳۸- انجمن دفاع از حقوق بشری آذربایجانی‌ها در ایران

 

۳۹- Hromadske Radio (Ukraine)

 

۴۰- Human Rights Watch

 

۴۱- SURSUM CORDA Association (“Hearts Up”-Poland)

 

۴۲- Boris Nemstov Foundation for Freedom (Russia)

 

۴۳- (Czech Republic) 2000Forum

 

۴۴-  20Article Network

 

۴۵- Minority Rights Group International (MRG)

 

۴۶- Free Russia Foundation