٣٥ میلێۆن کەس لە ٣٣٤ شاری ئێران بەرەو ڕووی کێشەی کەم ئاوین

پارێزگای خوراسان-ی ئێران ڕایگەیاند کە لە ئیستادا لە ٤٨٥ گوندی سەر بەو پارێزگایە یەک دڵۆپ ئاوی خواردنەوە دەست ناکەوێت.

 بە پێی وتەکانی موحەمەد مەهدی مرەوەج پارێزگارکی خوراسان لە کۆبونەوێکدا لە گەل کۆمیسیۆن-ی کشتوکاڵی پەرلمان- ئێراندا ، ئاوی خواردنەوەی ئەم گوندانە لە ڕێگەی تانکرەوە دابین دەکرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە بە هۆی کێشەی بێ ئاوی لەم ناوچانەدا ئەگەری چۆڵکردنی یەکجارەکی ئەم گوندانە هەیە.

پارێزگای خوراسان بە ڕووبەری ١٥١ هەزار کیلومەتری دووجا دوای پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان و کرمان لە پلەی سێیەمدایە کە تووشی وشکەساڵی بووە.

ئەم لەکاتێکدایە کە تا ساڵی ١٣٩٠/٢٠١١ ی میلادی زیاتر لە هەزار ٧٠٣ گوندی ئەم پارێزگایە  بە هۆی بێ ئاوییەوە چۆۆڵ کراوە.

بێجگە لە پارێزگای خوراسان چەند پاریزگای دیکەی ئێرانیش تووشی وشکەساڵی بووە.

ڕێزژەی کەم ئاوی لە ئێران گەیشتووەتە ئاستێک کە ڕەزا ئەرکانیان وەزیری وزەی ئێران ، ئەمساڵی وەک سەختترین سال لە ئاست دابین کردنی ئاو ناوزەد کردووە و هوشداری داوە کە ٣٣٤ شاری ئێران کە کۆی دانیشتوانەکانیان دەگاتە ٣٥ میلێۆن کەس بەرەو رووی مەترسی بێ ئاویی دەبنەوە.

هاوکات باقر کورد جێگری پارێزگای سیستان وبەلوچستان ڕایگەیاند کە پاشەکەوتی ئاوی پشت بەنداوەکان تێری ٥ مانگ دەکات و ئەمە بووەتە مەترسی لەسەر ئەو پارێزگایە.