٤ سەرۆک شارەوانیی ئیتالیا پشتیوانییان لە هەڵمەتەکەى کەجەکە کرد

لە ئیتالیا لە چوارچێوەى هەڵمەتی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە"ی کەجەکەدا لەگەڵ ٤ سەرۆک شارەوانی، کە مافی هاووڵاتیبوونی فەخرییان بە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەخشیوە کۆبوونەوەیەک رێکخرا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی کەجەکەدا لەگەڵ ٤ سەرۆک شارەوانیی ئیتالیادا کۆبوونەوە رێکخرا، کە مافی هاووڵاتیبوونی فەخرییان بە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەخشیوە.

کۆبوونەوەکە لەلایەن نووسینگەى زانیاریی کوردستانەوە رێکخرا و سەرۆک شارەوانییەکانی کاستێل بۆتاکسیۆ، کاستێڵ دێل گیودیسی، توفارا و فاسالاتۆ تیایدا بەشدار بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی نووسینگەى زانیاریی کوردستان باسیان لە رۆژەڤی سەرەکیی کەمپەینەکە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.

سەرۆک شارەوانییەکانی ئیتالیا رایانگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکەن لەبارەى هەڵمەتەکەوە کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی رێبکخەن و چالاکیش ئەنجام بدەن.

راشیانگەیاند، زۆر ئاساییە رێبەری گەلێک ئازاد ببێت و چاودێریی پرۆسەکەش دەکەن.

سەرۆک شارەوانییەکان ناڕەزایەتییان لە دژی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد لەلایەن ئاکەپە – مەهەپەوە بۆ سەر هەدەپە دەربڕی و وتیان "ئەو ئۆپراسیۆنانە لە دەرەوەى عەقڵن و پشتیوانی لە هەدەپە دەکەین".

ژ.ت