٦ حاڵەتی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق تۆمارکران

وەزارەتی تەندروستی عێڕاق لە ئەنجامی پشکنین بۆ هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٦ حاڵەتی دیکەی تۆمارکرد و یەک حاڵەتی گیان لەدەستدانیش لە بەسرا تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی پێکرد لە ئەنجامی پشکنین بۆ ١٠٥ گومان لێکراو لە عێراق، دەرکەوت ٦ کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ٥ کەسیان خەڵکی رەسافەن و ئەوەی دیکە خەڵکی دیالەیە.

هەروەها ئاماژەی بە حاڵەتێکی گیان لەدەستدان کرد لە شاری بەسرا ئەوەش وایکرد ئاماری مردن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرزبێتەوە بۆ ١٢ حاڵەت.

لە ئێستادا لە سەرانسەری عێڕاق ١٦٤ حاڵەتی توشبووی کۆرۆنا هەیە و ٤٣ حاڵەتیش بە تەواوی چاکبونەتەوە.

ز.ش