٩ سیاسەتمەداری هەدەپە ئازادکران

٩ سیاسەتمەداری هەدەپە کە یەکێکیان موتلو ئوزتورک هاوسەرۆکی هەدەپەی شیشلییە، دوای ٥ مانگ لەبەندکردن ئازادکران.

بە بیانۆی ئەوەی هیڕشی داگیرکەریان لەسەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرادووە، ٩ ئەندامی ڕێکخستنەکانی هەدەپەی ئەستەنبوڵ دەستگیرکرابوون. یەکەمین دانیشتنی سیاسەتمەدارانی هەدەپە لە ٢٩مین دادگای سزا قوڕسەکانی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوون.

هودا کایا، زولەیخا گولوم، ئەحمەد شیک پەرلەمانتارانی هەدەپە، ئەکادیمیسیەنەکانی ئاشتی و نوێنەرانی ژمارەیەک پارتی سیاسی و ڕیکخستنەکانی دیموکراتیک بەشداریان لە دانیشتنەکەدا کرد.

موتلو ئوزتورک هاوسەرۆکی هەدەپەی شیشلی، عەلی ئەدبالی، ئایدن شالیش، حسێن فیدانبۆی، محەمەد ئەمین ئەلما، موسلوم کلچ، نەجلا ییڵدز، شەنگول چەلیک و شەفا ئالار ئەندامانی هەدەپە کە مانگ بوون دەستگیرکرابوون، دادگاییکران.

بە بۆنەی ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک، سیاسەتمەدارە کوردەکان بە زمانی دایک خۆیان پاراست. پارێزەر ڕەمەزان دەمیریش ڕایگەیاند، سکاڵانامەکە بەڵگەیەکی یاسایی نییە.

لە دانیشتنەکەدا بڕیاری ئازادکردنی هەر ٩ کەسەکە درا و دانیشتن بۆ ٧ی تەموز دواخرا.

ف.ق