پارێزه‌رانی ئۆجالان سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نیان كرد
پارێزه‌رانی بیرۆی حقووقی سه‌ده سه‌ردانی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌نیان كرد.
پارێزه‌رانی بیرۆی حقووقی سه‌ده سه‌ردانی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌نیان كرد.
پارێزه‌رانی بیرۆی حقووقی سه‌ده له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان، په‌یامی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان-یان به له‌یلا گیوڤه‌ن ڕاگه‌یاند كه ١٩٨ ڕۆژه دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانی له خواردن گرتووه.
گیوڤه‌ن لێدوانێكی كورتی دا و ڕایگه‌یاند، «پارێزه‌ران سه‌ردانیان كردم و په‌یامی ئۆجالانیان پێ ڕاگه‌یاندنم. پارێزه‌ران هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یامه‌كه بگه‌یه‌نن به چالاكانی دیكه‌ش. له ماوه‌یه‌كی كورتدا بۆچوونه‌كانی خۆمان به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.»
s.m