پاکستان دوو فڕۆکەی جەنگی هێندی خستە خوارەوە

سوپای پاکستان ٢ فڕۆکەی جەنگی سوپای هێندستانی خستە خوارەوە، یەکێکیان لە کشمیری ژێر کۆنترۆڵی پاکستان و یەکێکیشیان لە کشمیری ژێر کۆنترۆڵی هێندستان.

ژنەرال ئاسف غەفور وتەبێژی سوپای پاکستان ڕایگەیاند، دوو فڕۆکەی جەنگی هێندستانی لە لایەن سوپای پاکستانەوە خراوەتە خوارەوە.

ژنەرال ئاسف غەفور ڕایگەیاندووە، کە ئەم دوو فڕۆکەیە سەروەری هەرێمی ئاسمانی وڵاتی پاکستان-یان بەزاندووە، بە وتەی ئەو ژنراڵە؛ یەکێک لە فڕۆکە هندییەکان لە کشمیری ژێر کۆنترۆڵی پاکستان و ئەوەی دیکەشیان لە کشمیری ژێر کۆنترۆڵی هێندستان لەلایەن سوپای پاکستانەوە خراونەتە خوارەوە.ژنراڵ ئاسف ئەوەشی وتووە، کە فڕۆکەوانی یەکێک لە فڕۆکەکان زیندووە و بە دیل کەوتووەتە دەستی هێزەکانی پاکستان، بەڵام سوپای هندستان هێشتا کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای هندستان دوێنێ بنکەیەکی سەربازییان کردە ئامانج کە بانگەشەی ئەوە دەکات، شوێنی پەروەردەیە بۆ هێرشە خۆکوژییەکانی 'گروپی جەیش محەمەد' لە کشمیری ژێر کۆنترۆڵی پاکستان، هەر دوێنێ پاکستان هەڕەشەی کرد کە تۆڵەی ئەوهێرشە دەکاتەوە.