پنتاگۆن: بە ١٢ موشەک هێرشکراوەتە سەر بارەگا سەربازیەکانمان

جۆناسان هۆفمەن وتەبێژی پنتاگۆن لەبارەی هێرشی سەربازی بەرامبەر بنکەی عەین ئەسەدی ڕۆژئاوای عێراق ڕایگەیاند، ئەوان ڵێکۆلینەوە لەسەر زیانەکان دەکەن.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران بە ١٢ موشەک لە بارەگای عەین ئەسەدی و ئەربیلی دایەوە. جۆناسان هۆفمەن وتەبێژی پنتاگۆنیش لەبارەی بارودۆخەکە قسەیکرد و ڕایگەیاند:

"ئاشکرایە موشەکەکەیان لە ئێرانەوە ئاڕاستەکراون و ئامانجیان بارەگاکانی عەین ئەسەدی و ئەربیلن کە بارەگای ئەمریکا و هاوپەیمانانن. ئێمە لێکۆلینەوە لەسەر زیانەکان دەکەین. پنتاگۆن ئامادەکاری بۆ هێرشەکان کردبوو و هەردوو بارەگای سەربازیش بەرامبەر هێرشەکان ئامادەکاریان کردبوو.

سوپای پاسداران:ئەمریکا وڵامبداتەوە، هێرشی گەورەتر ئەنجامدەدەین

سوپای پاسداران لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، "ئەگەر ئەمریکا وڵامی هێرشەکان بداتەوە، بە بەهێزی و توندتر هێرش دەکەینەوە."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە چوارچێوەی تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانیدا بە مووشەک بارەگای عەین ئەسەدی ئەمریکا کراوەتە ئامانج  و لە هەموو بارودۆخێکدا سەرچاوە هێرشبەرەکانی دوژمن دەبنە ئامانج. ئیسرائیلیش تاوانبارە و لە ئەمریکای جیاناکەیەنەوە."

سوپای پاسداران وتیشی، "ئەگەر لە ناو خاکەکەیاندا هێرش ئەنجامبدرێت. ئەوان لە دوبەی، ئیمارات و ئیسرائیلیش دەدەن."

ف.ق