كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌ر شه‌نگال كه ده‌وڵه‌تی توركیا له ١٥ی ئاب\٢٤ی گه‌لاوێژ دژی زه‌كی شه‌نگالی ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی كردی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
په‌كه‌كه به‌تایبه‌تی سه‌رنجی خسته سه‌ر دیداره‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره، هه‌ولێر، به‌غدا و واشنتۆن. له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: «دیدار و دانوستانی نێوان ئه‌و هێزانه له‌پێناو كوشتنی زه‌كی شه‌نگالی بوو.» په‌كه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه شاگرته‌كانی مام زه‌كی، میلیتانه به‌هێزه‌كانی ئاپۆیی قات به قات تۆڵه‌ی كرده‌وه‌كانی بكوژه فاشیسته‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
تۆڵه ده‌كرێته‌وه
ده‌قی به‌یاننامه‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه:
به‌هۆی هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی سوپای توركیای فاشیست و قڕكه‌ر كه ڕۆژی ١٥ی ئاب كردیانه سه‌ر شه‌نگالی خاكی دێرینی كوردستان، مامی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئێزدی؛ مام زه‌كی، شه‌ڕڤانی قاره‌مانی ئازادیی گه‌لی كوردستان، میلیتانی ڕه‌نجده‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئازادیمان، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی هاوڕێ زه‌كی شه‌نگالی (ئیسماعیل ئۆزده‌ن) شه‌هید بوو. به‌ر له هه‌ر شتێك ئێمه ئه‌و هێرشه فاشیست و مێتینگه‌ره به توڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌وه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین: گه‌ل و لاوانی كوردستان به دڵنیاییه‌وه تۆڵه‌ی ئه‌م هێرشه ده‌كه‌نه‌وه. ئێمه به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه یادی زه‌كی شه‌نگالی ده‌كه‌ینه‌وه و باوه‌ڕمان وایه كه له كوردستانی ئازاد و شه‌نگالی خۆسه‌ر و دیموكراتدا هه‌میشه یادی ده‌كرێته‌وه.
٤٠ ساڵی ته‌مه‌نی خۆی له‌پێناو ڕزگاریی كوردستان فیدا كرد
هاوڕێمان زه‌كی شه‌نگالی كه ڕۆڵه‌یه‌كی هێژای كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدیی ئێمه‌یه و له ناوچه‌ی قوبینی ئێلح له‌دایكبوو، وه‌ڵاتپارێز و شۆڕشگێڕێكی گه‌وره‌یه كه ٤٠ ساڵی ته‌مه‌نی هێژای خۆی كرده دیاری بۆ ڕزگاریی كوردستان و ژیانی ئازاد و دیموكراتی كوردانی ئێزدی. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به ڕامانه‌كانی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان كرد و له نزیكه‌وه ناسی، به‌شێوه‌یه‌كی چالاكتر به‌شداری نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان بوو. ماوه‌یه‌كی درێژ له ئه‌ورووپا كاری شۆڕشگێڕی كرد، له هه‌ر بوارێكی تێكۆشانی ئازادی‌دا ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی جێبه‌جێ كرد. له سه‌ره‌تای ساڵانی ٢٠٠٠دا بوو به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیمان و دواتریش وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه هه‌ڵبژێردرا. دوای ئه‌وه‌ی چه‌ته فاشیسته‌كانی داعش له ٣ی ئابی ٢٠١٤ بۆ قڕكردن هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له شه‌نگال، ڕووی له شه‌نگال كرد و له ماوه‌ی ٤ ساڵی ڕابردوودا له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال له‌پێناو پێكه‌وه‌ژیان و ژیانی ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدیمان به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه كاری كرد. بوو به مامۆستا، ڕێبه‌ر و نوێنه‌ری كوردی ئێزدی له شه‌نگال.
هێرشه‌كه له دژی هه‌موو كوردانی ئێزدییه
هه‌ر بۆیه هێرشه‌كه‌ی دژ به زه‌كی شه‌نگالی، هێرشه له دژی هه‌بوونی كوردانی ئێزدیمان و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی. هێرشه‌كه‌ی ١٥ی ئاب له شه‌نگال كه به فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌نجامدرا، له هه‌مان كاتدا هێرشه له دژی یه‌كێتیی دیموكراتیی و خوشك و برایه‌تی گه‌لانی شه‌نگال. هێرشێكه له دژی هه‌بوون و ئازادیی گه‌لی كوردستان. به هێرشێكی وه‌ها ویستیان ڕێ له به‌دیموكراتیبوونی عێراق و باشووری كوردستان بگرن. ئه‌م هێرشه به‌رده‌وامیی هێرشی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی داعش و هێرشی ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ی ده‌وڵه‌تی توركه. به‌شێكه له هێرشی هێزه فاشیسته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دژی عه‌فرین و برادۆست. ئه‌وه‌ی فاشیزمی داعش له ٣ی ئابی ٢٠١٤ نه‌یتوانی بیكات و له ده‌ستی نه‌هات، فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ڕۆژی ١٥ی ئاب ویستی بیكات.
دیدار و دانوستانی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كراون
لێره‌دا پێویسته ئه‌م پرسیارانه به ڕاشكاوی بكرێن: هێزه فاشیست و قڕكه‌ره‌كانی كۆماری تورك به كامه ماف و قانوون هه‌موو جارێك به فڕۆكه‌ی جه‌نگی، تانك و تۆپ بۆردومانی شه‌نگال و خاكی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن؟ ئایا عێراق ده‌وڵه‌تێكه و له به‌غدا حكوومه‌ت هه‌یه یان نا؟ ئه‌گه‌ر هه‌بێت، كه‌واته فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی كۆماری تورك له‌سه‌ر داوا و مۆڵه‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته بۆردومانی شه‌نگال ده‌كه‌ن؟ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی باشووری كوردستان كه له هه‌ولێره، له به‌رانبه‌ر ئه‌م بۆردومانه چی ده‌ڵێت؟ ئاسمانی عێراق ده‌یان ساڵه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌پارێزرێت. كه‌واته ئایا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی كۆماری تورك له‌سه‌ر داوا و مۆڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆردومانی شه‌نگال ده‌كه‌ن؟ ئاشكرا و له‌به‌رچاوانه؛ سه‌ردانی ڕۆژێك پێشتری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق بۆ ئه‌نقه‌ره، دیداره هه‌واڵگرییه‌كانی نێوان میت و هه‌واڵگریی په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه، دیداره‌كانی جه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مه‌ریكا كه هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامی دان، هه‌موو بۆ ئه‌مه بوون! بۆ كوشتنی زه‌كی شه‌نگالی ماوه‌یه‌كی درێژ له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌دا دیدار و دانوستان كراوه.
شادییه‌كه‌یان لێ تاڵ ده‌كه‌ین
زه‌كی شه‌نگالی ٤٠ ساڵ هه‌میشه وه‌ك كرێكارێكی شۆڕشگێڕی ڕه‌نجده‌ر خه‌باتی كرد. جگه له ئازادیی كوردانی ئێزدی، ئازادیی گه‌لی كورد و خوشك و برایه‌تیی گه‌لان هیچ داوایه‌كی دیكه‌ی نه‌بوو. مرۆڤێكی كامڵ، ڕه‌نجده‌ر و ئینسانی بوو. هه‌میشه خزمه‌تی ده‌وروبه‌ری خۆیی و مرۆڤایه‌تی ده‌كرد. تایبه‌تمه‌ندی جڤاكپارێزیی خه‌ڵكی كورد و بیردۆزی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆی له كه‌سایه‌تیی خۆیدا كرده یه‌ك و بوو به شه‌ڕڤانێكی ئازادیی نموونه‌یی.
بكوژه فاشیست و قڕكه‌ره‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕڤانێكی ئازادیی وه‌هایان كوشتووه، چه‌نده ده‌توانن با خۆشحاڵ بن، با قیژه‌قیژ بكه‌ن. له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئه‌م شادی و خۆشییه‌یان لێ تاڵ ده‌بێت. به‌تایبه‌تی ژنان و لاوان، گه‌لی كوردستان به گشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدیی ئێمه به تایبه‌تی هه‌ر وه‌ك چۆن فاشیزمی داعشیان له‌ناوبرد، به ڕێگه‌ی تێكۆشانی ئازادیی خۆیان، فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌ش له‌ناوده‌به‌ن. وه‌ك شاگرته‌كانی مام زه‌كی، وه‌ك میلیتانه به‌هێزه‌كانی ئاپۆیی تۆڵه‌ی كرده‌وه‌كانی بكوژه فاشیسته‌كان قات به قات لێیان ده‌كرێته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، جارێكی دیكه به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه یادی هاوڕێ شه‌هید زه‌كی شه‌نگالی ده‌كه‌ینه‌وه و بانگی گه‌لی كوردستان و به‌تایبه‌تی گه‌ریلا و لاوانی كورد ده‌كه‌ین كه تێكۆشانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی گه‌وره‌تر بكه‌ن.
هاوكات له پازده‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا، ئێمه به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه یادی هاوڕێ ئه‌ردال (ئه‌نگین سینجه‌ر) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتییه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه و به بڕیارداری به شوێنپێی ئه‌ودا ده‌ڕۆین.»
s.m