پڕۆسەی دەنگدان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەردەوامە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ١١مین خولی پەرلەمان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد.

لە هەموو ئێران مافی ٥٧ ملیۆن و ٩١٨ هەزار کەس هەیە کە دەنگ بدەن. ئۆپۆزسیۆنیش بڕیاری بایکۆتکردنی داوە.

لە ٢٠٨ ناوەندی هەڵبژاردن، دەنگدەران دەتوانن لە ٧٠ هەزار سندوقدا دەنگ بدەن. ڕژێمی ئێران ٢٠٠ هەزار کەسی وەک کارمەندی سەر سندوق و چاودێر دامەزراندووە.

ئۆپۆزسیۆنی بڕیاری بایکۆتی داوە

لە هەڵبژارنەکاندا ٧١٤٨ کاندید پێشبڕکێ دەکەن. بە هۆی نەبوونی دیموکراسی لە ئێران ئۆپۆزسیۆن بڕیاریداوە هەڵبژاردن بایکۆت بکات. دەنگدان کاتژمێر ١٧:٠٠ کۆتایی دێت. لە ئەگەری کەمی بەشداریکردندا، ماوەی دەنگدان درێژ دەکرێتەوە.

ف.ق