پۆمپۆ لە بارەی رووداوەکەی بەغداوە پەیوەندی بە بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدییەوە کرد

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەر ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەغدا، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقدا کرد و پێی وتوون، کە ئەمریکا ئەرکیەتی هاوڵاتییەکانی خۆی لە عێراق بپارێزێت.

مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشی لایەنگرانی حەشدی شەعبی بۆ سەر باڵیۆزخانەکەیان لە عێراق، بە جیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەریەک لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراقدا کردووە.

لە پەیوەنییە تەلەفونییەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتوویەتی: ئەمریکا ئەو خەڵکانەی خۆی دەپارێزێت کە لە عێراقن.

ناوبراو وتوشیەتی ئەمریکا پشتگیریی لە عێراقێکی سەربەخو و خاوەن سەروەریی دەکات.

لە بەرامبەردا هەریەک لە عەبدولمەهدی و بەرهەم ساڵح، وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان لەوە دڵنیا کردووەتەوە کە بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن و پارێگاریی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و هاوڵاتیانی ئەمریکی دەکەن لە عێراق.

ز.ش