پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکیشانەوەی عادل عەبدولمەهدی پەسەند کرد

پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکیشانەوەی سەرۆک وەزیر عادل عەبدولمەهدی پەسەند کرد.


پەرلەمانی عێراق لەبارەی داوای دەستلەکارکیشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیر کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدا.
عەبدولمەهدی دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا داوای دەستلەکارکیشانەوەکەی ڕادەستی پەرلەمان کردبوو.
لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرا.
لە ١ی تشرینی دووەمەوە لە عێراق خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و بە پێی ئامارەکان تا ئیستا ٤٢٠ کەس کوژراون. بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە عادل عەبدولمەهدی دەستی لە پۆستی سەرۆکوەزیری کێشایەوە.
ف.ق