پەژاک: ئەزموونی کۆماری کوردستان لە جیاوازییەکانی کوردی ئازاد و کۆیلەکراو ئاگادارمان دەکاتەوە

پەژاک بە بۆنەى ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانەوە رایگەیاند "ئەزمونی کۆماری کوردستان ئاگادارمان دەکاتەوە لە ناسین و جیاوازیەکانی کوردی ئازاد و کوردی کۆیلەکراو". پەژاک راشیگەیاندووە "درێژەدەری ئاواتەکانی کۆماری کوردستانین".

پەژاک راشیگەیاندووە "وەک سەردەمی کۆماری کوردستان دەوڵەتانی داگیرکەر بۆ درێژەدان بە سیاسەتی ئاسیمیلاسیون و تواندنەوە لە هەموو دەرفەتەکان کەڵک وەردەگرن، کوردی تەسلیم بوو و کۆیلە و کۆنەپەرەست بە یارمەتیدەر وەردەگرن بۆ درێژەدانی ئەم داگیرکاریانە".

لە راگەیاندراوەکەى پەژاک دا ئەوەش هاتووە "دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە شاری مەهاباد هەوڵێكی ئازادیخوازانە بوو بۆ هاتنەدی خۆبەڕێوەبەریەکی ئازاد ‌و پێکهێنانی پێگەیەكی شیاو و دادپەروەرانە و ئازاد بۆ گەلی كورد، ئەم ڕۆژە هاوکاتە لەگەڵ دامەزراندنی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمەش دەریدەخات گەل خولیای گەییشتن بە ئاواتەکانی و خۆبەڕێوەبەری ئازادە".

لە بەشێکى تری راگەیاندراوەکەى پەژاک دا باسی ئەوەشکراوە "ئەزمونی کۆماری کوردستان ئاگادارمان دەکاتەوە لە ناسین و جیاوازیەکانی کوردی ئازاد و کوردی کۆیلەکراو، و رێگامان نیشان دەدات بۆ ئازادی و گەییشتن بە مافە ڕەواکانمان کە پێویستی بە باوەربەخۆبون هەیە و دۆست و دوژمن باش بناسین و تەحلیلی دروستمان هەبێت لە سەر ئاڵوگۆڕیەکانی جیهان و ناوچەکە و هاوکات پلان و پڕۆژەی تۆکمەمان ئامادە بێت بۆ هەر ئەگەرێک".

دەقی راگەیاندراوەکەى ئەنجوومەنى پارتى ژیانى ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەی ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد

ئەزمونی کۆماری کوردستان ئاگادارمان دەکاتەوە لە ناسین و جیاوازیەکانی کوردی ئازاد و کوردی کۆیلەکراو

لە کاتێکدا ٧٣هەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان یاد دەکەینەوە کە کوردستان لە ناو گەمەیەکی بەرفراوان یاری دەکات، لەم کات و ساتەدا هەم دەرفەتی گەییشتن بە ئامانجەکانی کۆمار و رێڕەوانی ئەو سەردەمە لە بەرچاون و هەمیش مەترسیەکانی ئەم سینارێۆیە خۆفی خۆی لە رەوتی مێژویی دەردەخات. لە کاتی وەبیرهێنانەوەی کۆمار و ئەزمونەکانی، دیسان کورد لە هەمو بەشەکانی کوردستان هەدەفی ڕاستەوخۆی میراتگرانی سەفەوی و عوسمانی دەبنەوە و بە شێوازی جیاواز بۆ قر کردنی سیاسی و فیزیکی کورد و رەوتی ئازادیخوازی لە هیچ پیلانێک سڵ ناکەن. وەک سەردەمی کۆماری کوردستان دەوڵەتانی داگیرکەر بۆ درێژەدان بە سیاسەتی ئاسیمیلاسیون و تواندنەوە لە هەموو دەرفەتەکان کەڵک وەردەگرن، کوردی تەسلیم بوو و کۆیلە و کۆنەپەرەست بە یارمەتیدەر وەردەگرن بۆ درێژەدانی ئەم داگیرکاریانە.

دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە شاری مەهاباد هەوڵێكی ئازادیخوازانە بوو بۆ هاتنەدی خۆبەڕێوەبەریەکی ئازاد ‌و پێکهێنانی پێگەیەكی شیاو و دادپەروەرانە و ئازاد بۆ گەلی كورد، ئەم ڕۆژە هاوکاتە لەگەڵ دامەزراندنی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمەش دەریدەخات گەل خولیای گەییشتن بە ئاواتەکانی و خۆبەڕێوەبەری ئازادە. هەنگاونان بۆ دامەزراندنی کۆماری کوردستان، دوای شەڕی دووەمی جیهانی و تێکچونی باڵانسی سیاسی- نیزامی لە ناوچەکە بوو کە دەرفەتێک خوڵقا بۆ کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئیفادە کردنی ئیرادەی ئازاد، ئەوەش سەلمێندرا کە دەکرێت لەناو بەرداشی زلهێزەكانی ئەو سەردەمەدا و هەبونی هێژمۆنخوازی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران پێگەیەك بۆ كورد دروست بكرێت. ڕەوشەکەی ئەو سەردەم دەریخست، گەلی كوردستان ‌ژینگەیەكی لەبار و كراوەیان هەیە بۆ چەسپاندنی دیموكراسی‌ و ئازادی ‌و گرنگیدان بە بەهاکانی ئینسانی. ئێستاش لەكاتێكدا یادی (٧٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان بەرز رادەگرین، كە رۆژهه‌لاتی ناوین تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی مرۆڤی و پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ بوه‌ته‌وه‌ و گه‌لانی ناوچه‌که رووبه‌ڕووی هۆڤانه‌ترین و دڕندانه‌ترین کرده‌وه‌کان ده‌بنه‌وه له لایه‌ن دەوڵەتان و دەست و پێوەندیەکانیان. دیاردە و کێشه‌یه‌کی د‌ستکرد به ناوی داعش که له ناوه‌ندی هێژمۆنخوازەکانەوە ساز کراوە بۆ به‌دیهێنان و ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی زلهێزان و داگیرکەرانی کوردستان.

ئەزمونی کۆماری کوردستان ئاگادارمان دەکاتەوە لە ناسین و جیاوازیەکانی کوردی ئازاد و کوردی کۆیلەکراو، و رێگامان نیشان دەدات بۆ ئازادی و گەییشتن بە مافە ڕەواکانمان کە پێویستی بە باوەربەخۆبون هەیە و دۆست و دوژمن باش بناسین و تەحلیلی دروستمان هەبێت لە سەر ئاڵوگۆڕیەکانی جیهان و ناوچەکە و هاوکات پلان و پڕۆژەی تۆکمەمان ئامادە بێت بۆ هەر ئەگەرێک. ئەزمونی کۆماری کورستان گەرای ناسنامەیەكی سیاسی ‌و نەتەوەیی بۆ گەلەكەمان چاندوە، كە پێداگرمان دەكات لەسەر كاركردن‌ بۆ یەکگرتویی و سەقامگیری و یەکسانی و دادپەروەری و دێمۆکڕاسی. یاد و بیری کۆماری کوردستان پیرۆز دەکەین و درێژەدەری ئاواتەکانی کۆماری کوردستانین.

ر.م