عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە پەیامەکەیدا بۆ مانگرتوان رایگەیاند، لە پێش هەموانەوە ئەو هەڤاڵانەى بەشداریى چالاکیى مانگرتن و رۆژووی مردن بوون، لە چوارچێوەى ئەو پەیامەدا، کە ٢ پارێزەری من پێتانى دەگەیەنن، چاوەڕێ دەکەم کۆتایى بە چالاکییەکەتان بهێنن.
دەقی نامە و پەیامەکەى عەبدڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد
"هەڤاڵانی هێژا؛
لە پێش هەموانەوە ئەو هەڤاڵانەى بەشداریى مانگرتن لە خواردن و رۆژووی مردن بوون، لە چوارچێوەى ئەو لێدوان و روونکردنەوە بەرفراوانەى، کە ٢ پارێزەری من پێتانی رادەگەیەنن، چاوەڕێ دەکەم کۆتایى بە چالاکییەکەتان بهێنن.
بە روونی و بە سادەیى ئەوە رادەگەیەنم، کە مەبەستی ئێوە بۆ من روونە و خۆشەویستی و سوپاسی خۆمتان پێشکەش دەکەم.
بە تایبەتی رایدەگەیەنم و ئومێدی ئەوە دەکەم ئێوە لە ئێستا بە دواوە بە بەهێزی و بە ئیرادەیەکى پێویستەوە لەگەڵم بن و رێ بکەن.
بە پێشکەشکردنى خۆشەویستی و سڵاوی بێکۆتایى.
٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ / ١ی جۆزەردان
زیندانى ئیمرالی
عەبدوڵا ئۆجالان".
ر.م