پەیامی مەیدانی تەحریر بۆ گەلانی ئێران

کۆمەڵێک لە خۆپێشاندەرانی مەیدانی تەحریر لە بەغداد پەیامێکی پشتگیریان بۆ خۆپێشانداکانی ئێران بڵاوکردەوە.

 پەیامی خۆپێشاندەرانی مەیدانی تەحریر بە زمانەکانی فارسی، ئینلگیزی و عەربی بڵاوکراوەتەوە .

دەقی پەیامەکەی وەک خۆی

بۆ گەلی بە شکۆ و دلسۆزی ئێران

"لەم ڕۆژانە ئێوە شۆرشی گەلانی عێراق دەبینن، بەنگەوازی گەنجانی ناڕازی عێراقی دژی حکومەتەکەیان دەگاتە گوێتان کە لە زۆربەیاندا باسی ئێران دەکرێت، هێوا دارین باش بزانن کە ئێمە جگە لە  خۆشەویستی ڕێز شتێکی دیکەمان بە گەلانی ئێران لە دڵدا نیە،  کێشە ئێمە  تەنها  لەگەڵ ڕژێـمی ئێرانە کە پشتیوانی لە گەنداڵکار و بکوژانی وڵاتی ئێمە دەکەن.

چاومان لەوەیە ڕزگارمان بێت لە حکومەتی دز و گەندەڵکار، هەروەها هێوادارین پەێوندی پەتەومان لەگەڵ گەلانی ئێران هەبێت کە شایستەی دەسەڵاتێکی دادپەرورو شارستانین. دەسەڵادارە زاڵمەکان بەرەو لەناوچون دەچن گەلانێش لەسەر پێن دەمینن"

 

برایانی خۆپێشاندەرتان لە گۆرەپانی تەحریر