"چارەنوسی هێزە بیانیەکان پێویستە پەرلەمان دیاری بکات"

ئەیاد عەلاوی سەرۆکی بەرەی نیشتمانی(الوطنیە) ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە چارەنووسی هێزە بیانیەکان، لە لایەن پەرلەمانەوە دیاری دیاری بکێت، چونکە پەرلەمان نوێنەر و ئیرادەی گەلی عێڕاقە.

ئەیاد عەلاوی سەرۆکی بەرەی نیشتیمانی لە تویتێکدا پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمان دوپات دەکاتەوە و دەڵێت:"حکومەتی بەهێز ئاسایش و بەرژەوەندی وڵاتەکەی دەخاتە پێش هەمو شت، پێویستە چارەنوسی هێزە بیانێکان پەرلەمان دیاری بکات".

هەروەها ئەیاد عەلاوی دەربارەی نوێبونەوە و سەرلە نوێ بونیادنانی عێڕاق ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت بە بەرنامە و پلان ئەنجام بدرێت، دوربێت لە بەرژەوەندی حیزبی و تائیفی هەروەها ئاسایش و ئارامی دابین بکرێت کە بە هۆی جەنگی بەردەوامەوە ساڵانێکە بوونی نەماوە.

پەرلەمانی عێڕاق لە ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ بڕیاریدا سەرجەم هێزە بیانیەکان لە ناو خاکی عێڕاق بکشێنەوە، ئەمەش وەک وڵامێک بۆ کوشتنی جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی ئەلموهەندیس و سەرۆکی سوپای قودسی ئێران قاسم سولێمانی کە بەدەستی فرۆکەی ئەمرێکی ئەنجامدرا لەناو خاکی عێڕاق.

ز.ش