چەتەیەکی سەر بە دەوڵەتی تورک لە ئازەربایجان کوژرا

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە، کە چەتەیەکی بەڕەگەز سوریی سەر بە دەوڵەتی تورک لە ئازەربایجان لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ ئەرمەنیا کوژراوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەو چەتانەی کە دەوڵەتی تورک لە سوریاوە بۆ ئازەربایجان ڕەوانەی کردووە ژمارەیان گەیشتووەتە ٣٢٠ چەتە و کۆمپانیا ئەمنیەکانی دەوڵەتی تورک بە ئەرکی ڕەوانەکردنی ئەم چەتانە هەستاوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕەوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەستنیشانی کردووە، کە زۆربەی ئەو چەتانە لە پێکهاتەی تورکمانن و لەژێر دۆزی نەتەوەییدا تورکیا بۆ ئازەربایجان ڕەوانەیان دەکات و ئەمڕۆش  یەک لە چەتە بە ڕەگەز سورییەکان لە ئازەربایجان لە ئەنجامی شەڕ و تۆپبارانەکانی ئەرمەنیان کوژراوە.

ف.ق