چەکدارانی تاڵیبان بەشێک لە شاری غەزنیی ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵ کرد

ڕاگەیەندرا کە چەکدارانی تاڵیبان کەوتوونەتە ناوشاری غەزنی-ی ئەفغانستان. لەوهەرێمە شەڕلەنێوان چەکدارانی تاڵیبان وهێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان هاتەئاراوە و هێشتاش ئەو شەڕە بەردەوامە.

شاری غەزنی ناوەندی پارێزگای گەزنیە لە ئەفغانستان. کاتژمێر ١١ ی شەوی ڕابردوو، چەکدارانی تاڵیبان هێرشیان کردە سەرئەو شارە. شاری غەزنی بە ٢٠٠ کم لە شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستانەوە دوورە.

سەرەتا چەکدارەکانی تاڵیبان هێرشیان کردووەتە سەر بەندەکانی کۆنتڕۆڵی ئاسایش و پاشان لەناوشارەکەدا پێشڕەوییان کردووە. بەگوێرەی زانیاریەکانی پارێزگاری ئەو پارێزگایە عارف نوری، دەسپێک چەکدارانی تاڵیبان بە هاوەن ناوەندی شاریان کردووتە ئامانج.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بەردەست کەوتوون، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆرلە سەرباز وهاووڵاتیان کوژراون وبرینداربوون. والی غەزنی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ٣٠ جەنازەی چەکدارانی تالیبان لە سەرعەرد کەوتوون.

هاووڵاتیەکی ئەفغانی ئەوهەرێمە کە بە تەلەفۆن بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی فەرەنسی '  AFP 'دا کرد، ڕایگەیاند "تالیبان بە مکەبەرەی مزگەوت بانگەوازی خەڵکەکەیان کردووە کە کەس لە ماڵی خۆی دەرنەچێت وهەموو لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە. دەنگی تەقینەوەی گەورەش دەگەن بە ئێمە."

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆن لەسەرغەزنی، لەلایەن 'هەنگاوی بەهار'ەوە ئەنجامدراوە کە لە مانگی گوڵانەوە دەستیپێکردبوو. موجاهید جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە دەستیان بەسەرناوەندی پۆلیس و فەرمانگە گرنگەکانی شاری غەزنیدا گرتووە. لە کۆتایی ڕاگەیاندنە نوسراوەکەیدا موجاهید ڕایگەیاندووە "کە ١٤٠ سەربازیان کوشتووە."

تالیبان پێش غەزنی، لە ١٥ی گوڵاندا کەوتبوونە ناو شاری فەراح کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەفغانستانەوە. بەڵام سووپای ئەفغانستان لەو شارە، لە ماوەیەکی کەمدا توانیان هەرێمەکە بخەنەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە.

ک-ش