ڕه‌زا ئاڵتوون: توركیا كه‌وتۆته نێو قه‌فه‌ز
ڕه‌زا ئاڵتوون ڕایگه‌یاند: توركیا كه‌وتۆته نێو قه‌فه‌زێك كه ناتوانێت لێی ده‌ربچێت. وتیشی: ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن توركیا له عه‌فرین سه‌ركه‌وتووه، ئاگایان له شكستی توركیا نییه.
ڕه‌زا ئاڵتوون ڕایگه‌یاند: توركیا كه‌وتۆته نێو قه‌فه‌زێك كه ناتوانێت لێی ده‌ربچێت. وتیشی: ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن توركیا له عه‌فرین سه‌ركه‌وتووه، ئاگایان له شكستی توركیا نییه.
ڕه‌زا ئاڵتوون، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه ده‌رباره‌ی دوایین پێشهات و بارودۆخی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات - ANF دوا.
ئاڵتوون سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر هێرشی ئه‌م دواییه‌ی دژ به ڕژێمی سووریا و ده‌ڵێت: لێدان به ١٠٣ مووشه‌ك، وه‌ك هێرشێكی دژ به ڕژێمی سووریا پیشان ده‌درێت، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی زۆر جیاوازه. ئه‌مه په‌یوه‌ندی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕووسیا یان با بڵێین به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا - ڕووسیاوه هه‌یه. له‌م بواره‌وه قه‌یرانێك هه‌یه. هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م قه‌یرانه وه‌ها پیشان بده‌ن كه به ڕووداوی سیخووڕهكهی به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵداوه. هه‌رچه‌نده‌ش ئه‌م بابه‌ته به ڕووداوی ژه‌هرخواركردنی سیخووڕێكی به‌ریتانیا گرێبدرێت، ئاشكرایه كه قه‌یرانه‌كه له‌وه قوڵتره. ئه‌م ڕووداوه ده‌رخه‌ری قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌ییه.
ناكۆكی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا
ڕه‌زا ئاڵتوون ده‌ستنیشانی ده‌كات، كاتێك سیاسه‌ته‌كانی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌ڵبسه‌نگێنرێن، باشتر له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه تێده‌گه‌ین.
«به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات، وه‌ك هۆكار بۆ ئه‌م ڕووداوه پیشاندرا. به‌ڵام ئه‌مه هه‌وڵدانێكه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه هه‌یه. بابه‌ته‌كه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه نییه كه له لایه‌ن ڕژێمه‌وه كراون. كرده‌وه‌كانی ڕژێم له ماوه‌ی ٧ ساڵی ڕابردوو، له‌به‌رچاون. بۆمبارانی گوندان كرا، كۆمه‌ڵكوژی كران. زۆر جار بانگه‌شه كرا و به‌ڵگه‌ش پیشاندران كه چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی وه‌ها پیشان نه‌درا و ته‌نیا چه‌ند هۆشدارییه‌كیان دا. بۆچی ئێستا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر به‌كارهێنان یان به‌كارنه‌هێنانی چه‌كی كیمیایی له غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ستی پێكرد. سه‌ره‌تا لێیان دا و دواتر گوتیان لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین. ئاشكرایه كه بابه‌ته‌كه ئه‌وه نییه.»
له سووریا چی ڕووده‌دات؟
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ڕه‌زا ئاڵتوون ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ڕووسیا ماوه‌یه‌كی درێژه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دهرفهتای كه ڕژێم پێی داوه، له‌سه‌ر خاكی سووریا جێگیر بووه و له‌پێناو بونیادنانی هه‌ژموونی خۆی له هه‌رێمه‌كه، سیاسه‌ت ده‌كات. ئاڵتوون ده‌شڵێت: كاتێك مرۆڤ سه‌نج بداته سیاسه‌تی ڕووسیا، به‌تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕژێمی سووریا، ئێران، حیزبوڵا و توركیا، ده‌بینێت كه كێشه‌یه‌كی جدی له ئارادایه. بلۆكی ڕۆژئاوا هه‌وڵده‌دات له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕانكارییه‌ك، له سووریا سه‌روه‌ر بێت. به‌ڵام سیاسه‌تی ڕووسیا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه. سیسته‌م به جه‌نگێكی گه‌وره له دژی ئێران، سیاسه‌تی گۆڕانكاری به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌ڵام ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئێران ڕێككه‌وتنی كردووه.
هێزه‌كانی ڕۆژئاوایی له دژی رێككه‌وتنی ڕووسیا - توركیا ده‌وه‌ستنه‌وه؟
ڕه‌زا ئاڵتوون هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لێره‌دا گرنگترین خاڵ په‌یوه‌ندیی ڕووسیایه له‌گه‌ڵ توركیا كه هۆكاری سه‌ره‌كیی ده‌ستپێكردنی قۆناغی نوێیه. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پرسیاری «ئایا هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌وه‌ستێته‌وه یان نا؟» ئاڵتوون ده‌ڵێت:
«نیشانه‌ی ئه‌مه هه‌ن. قه‌یرانی ڕووداوی سیخووڕهكهی به‌ریتانیا ئه‌مه ده‌رده‌خات. ئه‌م قه‌یرانه به‌و مانایه دێت كه [سیاسه‌ته‌كانی ڕووسیا مه‌ترسیدارن و پێویسته له شوێنێك ڕێگری لێ بكرێت]. له سه‌رانسه‌ری جیهانیش په‌یام درا كه به كرده‌وه وه‌ڵام بدرێته‌وه. په‌یامه‌كه‌ی جیهان به‌شی ئاستی گه‌رمایی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ناكات. په‌یوه‌ندیی مه‌ترسیداری نێوان ڕووسیا و توركیا و قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه هاته ئاراوه، له ڕووی سیاسییه‌وه به‌پێویستی زانی ده‌ستێوه‌ردانێكی وه‌ها بكرێت. لێدانی ئه‌م دواییه‌ش ئه‌م گه‌رمییه‌ی ئافراند. له هه‌مان كاتدا به ڕووسیا ڕاگه‌یه‌ندرا كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا بیكات، قبووڵ ناكرێت.»
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا ڕه‌زا ئاڵتوون ده‌ڵێت: نه‌ده‌كرا یه‌كسه‌ر توركیا به‌ئامانج بگرن. توركیا هێشتا له ناوه‌ڕاستدایه، دیار نییه كه چی ده‌كات. نه‌ده‌كرا كه یه‌كسه‌ر له ڕووسیاش بدرێت، چونكه شه‌ڕێكی نه‌وه‌وی ڕوویده‌دا. كورتترین و كاریگه‌رترین ڕێگه ئه‌وه بوو كه به‌ئامانجگرتنی ڕژێمی سووریا و ئێران ئه‌مه بكه‌ن و كردیشیان. ئاڵتوون ده‌ستنیشانی ده‌كات كه په‌یامه‌كه دراوه و وه‌ریش گیراوه.
له دوای هێرشی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر سووریا هه‌ندێك شت گۆڕان
ده‌رباره‌ی قۆناغی له ئێستا به‌دواوه ئاڵتوون ده‌ڵێت: ئه‌مه دوو لایه‌نی هه‌یه. یه‌كه‌م؛ ڕووسیا له دوای ئه‌م په‌یامه چۆن به‌رده‌وام ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانیدا. دووه‌م: پێویسته توركیا بڕیار بدات كه چه‌نده درێژه به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌دات. كاتێك ئه‌م بڕیاره درا، بارودۆخێكی نوێ دێته ئاراوه. له دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵوێستێكی وه‌های پیشاندا، سه‌رله‌نوێ خۆی جێگیر ده‌كات. هه‌ردووكیش ڕێ له به‌رده‌م بارودۆخێكی نوێ ده‌كه‌نه‌وه. كاتێك مرۆڤ سه‌یری بارودۆخی هه‌ردوو به‌ره‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌ره‌ی ڕووسیا له دوای لێدانی ئه‌م دواییه ده‌كات، ده‌بینێت كه هه‌ندێك شت گۆڕاون.
گه‌یشتنه ئاستی پێكدادان
ڕه‌زا ئاڵتوون ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئه‌و گورزه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕژێمی سووریای داوه، له هه‌مان كاتدا له هاوپه‌یمانه‌كانی ڕژێمیش دراوه.
«هه‌تا ئێستا به‌شێوه‌ی پێشبینی له ناكۆكییه‌كانمان ده‌ڕوانی و ئه‌م ناكۆكییه وهرنهچهرخابوو بۆ شه‌ڕ. هه‌تا ئێستا له ئاستی دیپلۆماتیدا وه‌ك په‌یوه‌ندی-ناكۆكی سه‌یر ده‌كرا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌م دواییه، گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی كه پێكدا بده‌ن. ئه‌م شه‌ڕه ڕاسته‌وخۆ نابینرێت و له ڕێی بیانووهكانهوه پێكیان دادا. به‌ڵام له ماوه‌ی داهاتوودا هێزی جیاوازتر ڕۆڵ ده‌گێڕن و پڕۆسه‌یه‌ك ده‌ستپێده‌كات كه زیاتر و به‌شێوه‌یه‌كی چالاكتر له یه‌كتر بده‌ن.»
دۆخی نوێی سیاسی و سه‌ربازی له سووریا
ڕه‌زا ئاڵتوون ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، بارودۆخێكی وه‌ها ده‌رده‌كه‌وێت كه له هێزی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی واوه‌تره.
«ئه‌مه‌ریكا وه‌ك نوێنه‌ری هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له سووریا و عێراقه. فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیاش به‌شێوه‌یه‌كی چالاك هاتنه مه‌یدان. هۆكاری ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕووسیایه له‌گه‌ڵ توركیا كه ده‌بنه هۆی ڕووداوی سیاسیی سه‌خت. بارودۆخی هه‌یی ده‌ربازی قۆناغێكی وه‌ها بوو كه ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌نیا و سه‌ربه‌خۆ پێی ناوێرێت. كه‌وته ئه‌و قۆناغه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر ڕۆڵ به هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی بدات. له‌به‌رئه‌مه‌ش فه‌ڕه‌نسا هاته مه‌یدان و ده‌ستنیشانی كرد كه هێنده‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌نێو باسه‌كه‌دا ده‌بێت. به‌ریتانیا به لێدوانگه‌لی ڕادیكاڵتر له ئه‌مه‌ریكا، ده‌ڵێت به‌شداری پڕۆسه‌كه ده‌بن و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان، هێرشی ئاسمانی كرد. ئه‌مه بۆ هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان گرینگه، به‌ڵام به‌وه‌نده ناوه‌ستن. ئێمه ده‌بینین كه له‌مه‌ودوا هێزهههرێمییهكانیش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین جێگیر ده‌بن. میسر و سعوودیه ده‌ڵێن كه ده‌توانن بچنه باكووری سووریا. كاتێك كه مرۆڤ هه‌موو ئه‌مانه هه‌ڵسه‌نگێنێت، ده‌بینێت له سووریا كه ناوه‌ندی ناكۆكییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه سه‌رله‌نوێ جێگیر ده‌بن.»
قه‌یرانه‌كه سه‌ختتر ده‌بێت
ڕه‌زا ئاڵتوون هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه قه‌یرانه‌كه سه‌ختتر ده‌بێت و له‌وانه‌یه ڕێ بۆ جه‌نگ خۆش بكات.
«ئه‌مه‌ریكا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كی چالاك، ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیاش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه وه‌ك پشتیوان به‌شدار ده‌بن. ئه‌وانه‌ی نزیكی ئه‌م هێزانهشن ده‌ستنیشانیان كرد كه ده‌یانه‌وێت ڕۆڵیان هه‌بێت. ئه‌و هێزانه كێن؟ ئیسرائیل و پێشه‌نگه‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بی؛ میسر و سعوودیه. له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی كه ناومان بردن، په‌یوه‌ندییه‌كانی سووریا - توركیا، ڕووسیا - توركیا، ئێران - ڕووسیا ده‌چنه ئاستێكی نوێ. سیاسه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی و هێزه‌كانی نزیكی ئه‌وان، شێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دیاری ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌و په‌یوه‌ندییانه و سیاسه‌ته‌كانی پێشووی خۆیان، ئه‌وا هێزه‌كانی نێو هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رانبه‌ر خۆیان ده‌بیننه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا ناكۆكی دروست بێت و درز بكه‌وێته نێو په‌یوه‌ندییه‌كانیان، ئه‌و كاته ناكۆكییه‌كی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دات.»
ئاستانا و سۆچی ڕێیان بۆ داگیركردنی عه‌فرین كرده‌وه
ڕه‌زا ئاڵتوون ئاماژه بۆ كۆنگره‌كانی جنێڤ، ئاستانا و سۆچی ده‌كات و ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی قورساییان نه‌خسته سه‌ر چاره‌سه‌ری، شكستیان هێنا.
«له ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی ئاستانا و سۆچی-دا، توركیا به‌شێوه‌ی كرداری كه‌وته نێو عه‌فرین و دوژمنایه‌تی خۆی بۆ كوردان گه‌یانده سه‌ختترین ئاست. جنێڤ-یش به‌بێده‌نگی مایه‌وه و ڕێی بۆ ئه‌مه كرده‌وه. پڕۆسه‌ی ئاستانا و سۆچی ڕێی له به‌رده‌م داگیركردنی عه‌فرین كرده‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆیان به‌بنه‌ما ده‌گرن، قه‌یرانه‌كه‌یان سه‌ختتر كرد. هه‌ردووكیشیان بێ ئه‌نجام بوون و ناكۆكییه‌كانیان گه‌یشتنه ئه‌و ڕاده‌یه كه بوو به هۆكاری ڕوودانی شه‌ڕ. ئاستانا، سۆچی و جنێڤ-یش ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌بچن، شه‌ڕ ڕووده‌دات. ده‌بێته هۆی به‌هێز بوونی بلۆكبه‌ندی. بلۆكبه‌ندی-ش هه‌ژموونی خۆی به‌بنه‌ما ده‌گرێت و ئه‌م ههژموونهش له دواییدا شه‌ڕ ده‌كات. پێویسته ئه‌م پڕۆسانه ببنه یه‌ك و ڕوانگه‌ی چاره‌سه‌ری بئافرێنرێت. به‌ڵام هێشتا پڕۆسه‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه نییه. ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه كه له ئێستا به‌دواوه چی ده‌بێت. پێویسته ببینرێت كه ڕوودانی شه‌ڕ یان-یش پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری، بهكێشهترین دۆخی توركیایه. ئاستی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی توركیا پیشانی ده‌دات، بڕیار له‌سه‌ر ئاینده ده‌دات. ئه‌گه‌ر توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌بنه‌ما بگرێت و به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز له‌م په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وام بێت، پڕۆسه‌یه‌كی نوێی به‌كێشه دێته ئاراوه. ئه‌م كێشانه چین؟ سه‌ره‌تا ناتۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوهنێونهتهوهییهكان ده‌پچڕێنێت. ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ جیهانی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا بپچڕێت. له‌گه‌ڵ لێدانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه، توركیا ناچار ده‌بێت كه هه‌ڵوێستی خۆی دیاری بكات.»
توركیا كه‌تۆته نێو قه‌فه‌ز
ده‌رباره‌ی پرسیاری «ئه‌گه‌ر توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ڕووسیا سست بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌هێز بكات، چی ده‌بێت؟» ڕه‌زا ئاڵتوون وه‌ها وه‌ڵام ده‌داته‌وه:
«ئه‌م جاره ڕیسك هه‌یه كه ئێران و ڕووسیا له دژی بوه‌ستنه‌وه. له هه‌ردوو لایه‌نه‌وه ته‌نگاو بووه. توركیا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌یگوت: [ده‌رفه‌تمان دۆزیه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین قورساییمان هه‌بێت.] ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یان ده‌گوت دیپلۆماتكاره‌كانی پێشوو بوون. ده‌ركه‌وت كه توركیا كه‌وتۆته نێو قه‌فه‌زێك. دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی میسر و سعوودیه له باكووری سووریا گوزارشتی له خۆی كرد و به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكاش خۆیان له هه‌رێمه‌كه به‌هێز كرد، بارودۆخێكی هه‌ژموونیانه دێته ئاراوه. ئه‌مه‌ش به مانای لێدان له توركیا دێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌مێك خۆی به هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی بسپێرێت، ئه‌و كاته ڕووسیا له به‌رانبه‌ری ده‌وه‌ستێته‌وه. شتێكی ئاسان نییه. نه‌خشه‌ی له جه‌رابلووس، باب، عه‌فرین و تا ئیدلب بێننه پێش چاوی خۆتان. له‌م هه‌رێمه سه‌دان هه‌زار چه‌كدار هه‌یه. توركیا پشتیوانی و ئاراسته‌یان ده‌كات. هه‌روه‌ها له توركیا ٣ ملیۆن په‌نابه‌ر هه‌یه، له‌و هه‌رێمه‌ش (جه‌رابلووس، باب، عه‌فرین و تا ئیدلب) ٢ ملیۆن په‌نابه‌ر هه‌یه. به‌گشتی ٥ ملیۆن په‌نابه‌ر و سه‌دان هه‌زار چه‌كدار هه‌ن. په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕووسیا باش بن یان خراپ، ئه‌مه هه‌ر كێشه‌یه. كاتێك ڕووسیا و توركیا ده‌كه‌ونه نێو ناكۆكییه‌وه، ڕووسیا ده‌توانێت پێی بڵێت سه‌دان هه‌زار چه‌كداری خۆت و په‌نابه‌ران بكێشه‌وه بۆ توركیا. ئه‌گه‌ر هێزێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره بڕوات، ئه‌و كاته توركیا كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت. با بڵێین خۆی به لای ڕووسیا دادا، له كۆتاییدا كه له سووریا چاره‌سه‌رییه‌ك پێكهات؛ یان سووریا پارچه ده‌بێت، یان له جه‌رابلووس تا ئیدلب هاوشێوه‌ی هاتای ده‌بێته به‌شێك له توركیا. یان-یش فیدراسیۆن قبووڵ ده‌كات. ئه‌گه‌ر نه‌توانێت ئه‌مه بكات، سه‌دان هه‌زار چه‌كدار و ٥ ملیۆن په‌نابه‌ر بۆی ده‌بنه به‌ڵای سه‌ری. توركیا له‌نێو بێچارهییهكی گه‌وره دایه.»
ئه‌ردۆغان شكست له‌نێو سه‌ركه‌وتندا نابینێت
ڕه‌زا ئاڵتوون ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له درێژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ پڕوپاگه‌نده‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌كات كه بانگه‌شه‌ی سه‌ركه‌وتن ده‌كات له عه‌فرین.
«زۆر جار ئه‌وانه‌ی پێیان وایه سه‌ركه‌وتوون، ئاگایان له شكستی نێو سه‌ركه‌وتن نییه. دوای ئه‌وه‌ی تامی سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێهات، تێده‌گه‌ن كه چۆن شكستیان هێناوه. ئه‌و كاته‌ش بۆ ئه‌وان دره‌نگ ده‌بێت. توركیا پێی وایه له عه‌فرین سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه. له‌سه‌ر بنه‌مای دوژمنایه‌تی كوردان هه‌رێمێكی كوردانی به‌ده‌ستهێناوه. خۆی خستۆته مه‌یدانێكی وه‌ها و كه‌وتۆته نێو پێگه‌یه‌ك كه نه‌توانێت لێی ده‌رچێت. پێگه‌یه‌كی وه‌هایه كه ئه‌گه‌ر ده قاتی ئه‌و شتانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستیهێناوه بیدات، ناتوانێت خۆی ڕزگار بكات.»
s.m