ڕووسیا بەدەیان منداڵی داعشەکانی وەرگرت

ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەوان بە دەیان منداڵی چەتەکانی داعشیان لە عێراق لە زیندانەکاندا وەرگرتووە.

وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا ڕایگەیاند، ٣٢ منداڵی چەتەکانی داعشیان لە زیندانەکانی عێراق وەرگرتووە و بۆ وڵاتەکانیان گەڕێنراونەتەوە. هەروەها باسی ئەوەشی کرد، دایکانی ئەو منداڵانە بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیرکراون و دۆسیەکانیان لە دادگاکاندان.

هەروەها ئەو منداڵانەی بۆ ڕووسیا براون، بۆ کۆنتڕۆلی تەندروستی لە نەخۆشخانەکان لەژێر چاودێریدان.

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا ١٢٢ منداڵی چەتەکانی داعش بۆ رووسیا براون. تەمەنیان لەنێوان ١ بۆ ١٢ ساڵدایە.

زۆربەی ئەو چەتە بیانیانەی کە بەشداریان لە داعش کردووە، خەڵکی ڕووسیان. زۆربەیان چەچەنی و خەڵکی قەفقاسیان.

دەوترێت لە سوریا و عێراق نزیکەی دوو هەزار منداڵ و ژنی چەتە بیانیەکان هەن. ئەلکساندر بۆرتنیکۆڤ سەرۆکێ هەواڵگێری ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، گەراندنەوەی هەموو منداڵ و ژنەکانی چەتە ڕووسیەکانی ناو داعش بۆ ئەوان ڕیسکێکی گەورەیە.

ف.ق