كه‌مپینی به‌رگریكردن له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، ڕژێمی ئێران بڕیاریداوه كه له دوای مانگی ڕه‌مه‌زان لاوی كورد ڕامین حوسێن په‌ناهی له‌سێداره بدات.
كه‌مپینه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه، ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی ڕامین په‌ناهی ڕاگه‌یاندووه.
كه‌مپینه‌كه ده‌ستنیشانی كردووه كه زانیاری‌یان له ڕامین په‌ناهییه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتووه و پێی ڕاگه‌یاندوون كه به‌رپرسانی زیندان ئاگاداریان كردۆته‌وه له‌وه‌ی دوای مانگی ڕه‌مه‌زان له‌سێداره‌ی ده‌ده‌ن.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌مپینی به‌رگریكردن له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی-دا هاتووه: به‌رپرسانی زیندانی سنه هه‌موو ڕێكارهیاساییهكانیان بۆ له‌سێداره‌دانی ڕامین ته‌واو كردووه. ته‌نیا به‌هۆی مانگی ڕه‌مه‌زان بڕیاره‌كه وه‌ستێنراوه.
كه‌مپینه‌كه ڕاشیگه‌یاند، به‌رپرسانی زیندان به ڕامین په‌ناهی-یان گوتووه: هیچ زه‌خت و فشارێكی نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ناتوانن ڕێگری بكه‌ن له بڕیاری له‌سێداره‌دانی و بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ڕامین حوسێن په‌ناهی زیندانیی سیاسیی كورد و خه‌ڵكی شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران ده‌ستگیر كرا. دواتر دادگه‌ی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران به تۆمه‌تی «شه‌ڕ دژی حكوومه‌تی ئیسلامی»، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
s.m