ڕۆحانی: ئێمە ڕێگە بە فشارەکانی ئەمریکا نادەین

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند کە ئەوان ڕێگە بە فشارەکانی ئەمریکا نادەن و بانگی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە لە بەرانبەر گەمارۆکانی سەر ئێران بووەستنەوە.

ئیدارەی ئەمریکا گەمارۆی یەکلایەنەی لەسەر ئێران سەپاند کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی پەیمانی ئەتۆمیدا هەڵیگرتبوو.

فەڕەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا ڕایانگەیاند کە ئەمریکا جارێکیتر گەمارۆ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و ئەوەش لە دەرەوەی یاسا نێودەوڵەتیەکانە.

هەرسێ وڵاتەکە ڕایانگەیاند کە بڕیارەکەی ئەمریکا لە ڕووی یاساییەوە بێکاریگەر دەبێت.

ڕووسیا و چینیش ئاماژەیان بەوەدا کە لەدژی فشارە یەکلایەنەکانی ئەمریکان.

حەسەن رۆحانیش خۆشحاڵی خۆی لەبەرانبەر دژایەتیکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر فشارەکانی ئەمریکا پیشاندا و وتی،"هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ فشار خستنە سەر ئێران، تێکدەچن و ئەمریکا تاوانبارە."

رۆحانی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوان ڕێگە بە فشارەکانی ئەمریکا نادەن و وڵامیان دەبێت.

ف.ق