ڕۆحانی: پێویستە سوپا داوای لێبوردن بکات

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، پیویستە لەبارەی کارەساتی فڕۆکە ئۆکرانیەکە کە ١٧٦ کەس گیانیان لەدەستدا، سوپا داوای لێبوردن بکات.

ڕۆحانی بۆ میدیا فەرمیەکانی ئێران قسەی کرد و لەبارەی ڕووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە لە ٨ی کانونی دووەم داوای یەکێتی نەتەوەیی کرد.

ڕۆحانی وتی، "پێویستە سوپا داوای لێبوردن بکات. بۆ ئەوەی هاوڵاتیان دڵنیاببنەوە کە بەرپرسان نایانەوێت هیچ شتێک بشارنەوە.

حکومەتی ئێرانیش رایگەیاند، دوو ڕۆژ دوای ڕووداوەکە واتە لە ١٠ی کانونی دووەمدا سوپا حکومەتی ئاگادار کردووەتەوە.

ڕۆحانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر کێشەیەک لە کاتی ڕاگەیاندنی زانیاریەکاندا ڕوویدابێت، پێویستی بە داوای لێبۆردن هەیە.

ڕۆحانی داوای کرد لە ژێر سایەی سیستمی سیاسی ئێراندا ڕووداوی فڕۆکەکە ئاشکرا ببێت و وتی، "بڕیاری بەم شێوەیە، پێویستی بە هەڵوێستی نەتەوەیی هەیە."

ف.ق